KDC

شفا بارزانی لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لەلایەن کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا، کە  میکانیزمەکانی پشتیوانیکردنیان لە پەنابەرانی کورد تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ٣ی 2026، دکتۆر بەرهەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشوازی لە شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانیی کرد، پێکەوە تاوتوێی ڕەوشی پەنابەران و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولایان کرد.

لە دیدارەکەدا، کە لە ئۆفیسی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف بەڕێوە چوو، سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی پۆستە نوێیەکەی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد، دواتر بە وردی سەرنجیان خستە سەر بارودۆخی گشتیی پەنابەران و دۆزینەوەی میکانیزم و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ هاوکاریکردنی پەنابەرانی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆ چڕ و گرنگەکانی نێوانیان بۆ ئەو کوردانەی بەهۆی ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەکانی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئاوارە بوون و ڕوویان لە وڵاتانی جیهان کردووە، تەرخان کرا، لەم ڕووەوە، کۆمیسیاری باڵای پەنابەران، جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تەواوی پەنابەرانی جیهان و بەتایبەتیش پەنابەرانی کورد کردەوە.

هەروەها ئومێدی خواست پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران بەردەوام بێت، بە مەبەستی چاودێریکردن و ئاگاداربوون لە ڕەوشی ژیان و گوزەرانی پەنابەرانی کورد لە هەر کوێیەکی جیهان بن.

جێی باسە، ئەم دیدارە لە کاتێکدایە، کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە ململانێدا تێدەپەڕێت، کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی کۆچ و پەنابەری. وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەلایەن کەسایەتییەکی کوردەوە، وەک دەرفەتێکی گرنگ دەبینرێت بۆ زیاتر تیشکخستنە سەر قەیرانی پەنابەران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و گەیاندنی دەنگی لێقەوماوان، لە بەرامبەریشدا، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی تواناکانی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستە جیهانییەکان، تاوەکوو باشتر داکۆکی لە مافەکانی ئەو کوردانە بکرێت، کە بە ناچاری زێدی خۆیان جێ هێشتووە.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان : بەزۆرینەی دەنگ ،ئەندامێتی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان وەرگرتەوە و لەو شوێنەدەرکرا

Harmn

بەریتانیا :ڕووسیا واگنەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بڵاوکردۆتەوە

Harmn

لە ورمێ باندێکی قاچاخچی مرۆف دەستگیرکرا

KDC