KDC

ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ی قوتابخانەی کوردی لە لوکسمبۆرگ دەستی پێ کرد

قوتابخانەی کوردی لە لوکسمبۆرگ، ساڵی خوێندنی ئەمساڵی کردەوە، کە تێیدا ٢٦ قوتابی کورد لە قوتابخانەکە دەخوێنن و لە دوو پۆل پێکدێن و تەمەنیان لە ٥ تا ١٣ ساڵانە.

 

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٦ی٩ی٢٠٢٦، قوتابخانەی کوردی لە لوکسمبۆرگ، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ی دەست پێ کرد و منداڵانی کورد بۆ ساڵێکی نوێی فێربوون و پەرەپێدانی زمانی کوردی بەشدارییان کرد.

بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە جەختیان لەوە کردۆتەوە، کە فێرکردنی زمانی دایک بۆ منداڵانی کورد و ناساندنیان بە کەلتوور و ناسنامەی خۆیان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لەنێوان ئەوان و دایک و باوکانیان لە پاراستن و گواستنەوەی زمان و کەلتووری کوردی بۆ منداڵەکانیان، ئەوەش ئەرکێکی نەوەتەوەیی گرنگە.

لە هەمان کاتدا، بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە، پیرۆزباییان لە قوتابییە بەڕێزەکان و هەموو دایک و باوکەکان کرد و هیوای ئەوەیان خواست، کە ساڵی خوێندنی نوێ پڕ بێت لە فێر بوون، سەرکەوتن و خۆشی و زمانی کوردیی هەمیشە لە دڵ و ژیانی منداڵاندا زیندوو بمێنێتەوە.

قوتابخانەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە بە هاوکاریی دایک و باوک و مامۆستایان، منداڵان زمانی شیرینی کوردیی فێر دەبن و ناسنامە و کەلتووری خۆیان دەپارێزن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا ئاهەنگێکیان بۆ ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سازدا

KDC

هونەرمەندێکی بەریتانی داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کورد لە تورکیا دەکات 

KDC

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی زمانی دایک ئیتڵاعات لێپرسینەوە لە چالاکوانێکی زمانی کوردی دەکات

Harmn