KDC

مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەنبار کرا

مووشەکێک ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە سنووری شارەدێی بەغدادی سەر بە شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار کرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، مووشەکەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-6-2021 لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کەوتە خوارەوە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تا ئێستا جۆری مووشەکەکە نەزانراوە و رووداوەکەش هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

گرووپ و میلیشیا عێراقییەکان بەردەوام بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە مووشەک و فڕۆکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو دەکەنە ئامانج و ئەمریکاش میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران، بەو هێرشانە تاوانبار دەکات.

___

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

Harmn

یۆنان: لە هەڵمەتێکی پۆلیسدا چەند باندێکی بازرگانیکردن بە کۆچبەران دەستگیردەکرێن

Harmn

بەلجیکا: شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆن بریندارانی هێرشەکەی ئەنتوێرپنیان بەسەر کردەوە

Harmn