KDC

هەنگاریا: بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

لەنزیک شاری بۆدابێستی پایتەختی هەنگاریا، ئوتۆمبێلێک کە کۆمەڵێ کۆچبەری هەڵگرتبوو و، هەوڵی دا خۆی لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیس دەربازبکا، خۆی بە ئوتۆمبیلێکی دیکەدا دەکێشێت و، لە ئەنجامدا سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و، 11 کۆچبەریش بریندار بوون.

بەگوێرەی وتەی پۆلیسی ناوچەکە، ڕووداوەکە لە شارۆچکەی بۆتسای باشووری شاری بۆدابێست بووە، کە بارهەڵگرێک کۆمەڵێ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرت بوو و، خۆی بە ئوتۆبێلێکدا دەکێشێت و، ئاگر لە ئوتۆمبێلی کۆچبەرەکان دەکەوێتەوە، بەهۆیەوە سێ کۆچبەر گیان لەدەستدەدون و، 11 کۆچبەریش بریندار دەبن.

بەگوێرەی هەواڵی مەڵپەری مهاجرنیوز، شۆفێری بار هەڵگرەکە خەڵکی جۆرجیا بووە و، یەکێ بووە لە باندی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە، نزیکەی 15 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، بۆ خۆدەربازکردن لە خاڵێکی پشکنین بە دووری 120کم لە باشووری پایتەخت ئەو رووداوەی دروستکردووە.

جێی ئاماژەیە، هەنگاریا وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایە و، ماوەی چەند ساڵێکە بۆتە ڕێگای کۆچبەران، حکومەتی هەنگاریا لەگەڵ ئەوەی سیاسەتی دژایەتی کۆچبەران پەیڕەو دەکات، هاوکات بۆ ڕێگریکردنی کۆچبەران دیوارێکی تەلبەندی بە درێژایی 160کم لەگەڵ سڕبیاش دروست کردووە.

سۆران حەسەن

___

کەنەدا: ناوەندی ڤانکۆڤەر چالاکییەکی ساز کرد

nusar1

ڕۆژی 21ی فێورییە و یادی مامۆستا هەژاری نەمر

nusar1

بایدن: ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر چین هێرشی بکاتە سەر

KDC