KDC

ئیتڵاعات سێ هاووڵاتی دیکەی کوردی دەستگیر کرد

سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەسگیرکران و، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکانیش سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێزی سەر بە شاری مەهاباد، بە ناوەکانی حسێن دودکانلوو میلان و زاهیر رووزخون، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەسگیرکران.

هەروەها چەند ڕۆژ دوای دەسگیرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو ئاواییە بە ناوی شاهۆ ئەحمەدی، هەر لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیرکراوە و بۆ گرتووخانەیەکی ئیتڵاعات سوپا لە مەهاباد گوازراونەتەوە.

هەتا ئێستا هۆکار و ئەو تۆمەتەی دژ بەو سێ هاووڵاتییە کوردە دەستگیرکراوە ئاشکرا نەکراون،
لە لایەکی دیکەشەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، بە ناوی عەلی زوولفی، لەلایەن لقی یەکی دادگای بۆکان بە چوار مانگ و دە رۆژ بەندکران سزا درا.

___

بزووتنەوەی تاڵیبان: ئافرەتان بە مەرج دەتوانن بەردەوام بن لە كارەكانیان

KDC

بۆچوونی شوعلە حەبیب لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC