KDC

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان :زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشەموشەکییە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر دەکات

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان :زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشە موشەکییەتیرۆریستییەکەی شاری هەولێر دەکات

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای هەولێر دەکات

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تویتێکدا ڕایگەیاند، يونامى به‌ توندى ئيدانه‌ى هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ قێزه‌ونه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات. عێراقييه‌كان داوايان لێكراوه‌ كه‌ به‌ يه‌ك هه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى هه‌ر كارێك ببنه‌وه‌، كه‌ ببێته‌ مايه‌ى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و يه‌كييه‌تى خاكى عێراق، يانيش مه‌به‌ست لێى تێكدانى سه‌قامگيرى و يه‌كڕيزى بێت.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئیدانەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دەکات

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و کۆنسوڵخانەکەش زیانی بەرنەکەوتووە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات، هاوکات ئیدانەی ئەو ”هێرشە ترسنۆکانە” و رووداوی توندوتیژی کراوە.

.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا بڕوانامە بە خوێندکاران دەبەخشن

Harmn

هاوبیر: لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، هێڵە گشتییەکانی کوردستانیبوون و پیرۆزییەکانی وەکو نەتەوە، سەربەخۆیی، ئاڵا و پێکەوەژیان جێی خۆی باش کردۆتەوە

KDC

کۆنفیدراسیۆن لەسەر میری ئێزییان هاتە دەنگ

Harmn