KDC

ڕوسیا دیەوێ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەوروپا وەکخۆی بمێنێتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئالیکساندەر گروشکۆ، دەڵێ وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوادا بپارێزێت، ئەوەش لە کاتێکدا دێت، کە دەرکردنی دیپلۆماتکارە ڕوسییەکان لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەستی پێکردووە.

وڵاتابی وەک فەڕەنسا و بەلجیکا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا، ژمارەیەکی زۆر لە دیپلۆماتکارانی ڕوسییان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە، ئەوەش بەهۆی کوژرانی هاووڵاتیانی مەدەنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئالیکساندەر گروشکۆ، بە دەزگای هەواڵی ئیتەرفاکسی راگەیاندووە، ڕوسیا بەڵێنیداوە وەڵام بداتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵوێستیان وەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەوان دەیانەوێت کەناڵە دیپلۆماسییەکان بە کراوەیی بمێننەوە.

گروشکۆ، باسی لەوەش کردووە، کە تێکدانی کاری دیپلۆماتکارانی ڕوسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، زیان بە بەرژەوەندی ئەوروپا خۆی دەگەیەنێت و، هۆشداریشیدا دژی هەر کارێک، کە دژی کالینینگرادی ڕوسیا ئەنجام بدرێت، کە دەکەوێتە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیاوە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا، لە زاری گروشکۆوە بڵاویکردەوە، کە هیوادارە ئەوروپا ڕێگە نەدات هیچ یارییەک لە دەوروبەری کالینینگراد دەستپێبکات، هاوکات پێیوایە زۆرێک لەوە تێگەیشتوون، کە ئەوە یاریکردن دەبێت بە ئاگر.

گروکۆکۆ وتیشی, کە ڕوسیا هچچ پەپەوەندیەکەک لەگەڵ ناتۆدا نیەە, تا تچچ شتێک لەگەڵ ناتۆدا تاوتوێ بکەن.

___

ئێراق سەرکۆنەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

Harmn

سعودییە:بەهۆی بانگەشەی پێغەمبەراتییەوە کەسێک دستگیر دەکات

Harmn

نەرویج:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنەکەسە کۆبوونەوە

Harmn