KDC

سویسرا: چالاکوانێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی هەیە

چالاکوانێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد، کە لە ساڵی ٢٠١٩ وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی سویسرا کردووە و، داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە، مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکوانێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی سەردار خزری تەمەن ٣٤ ساڵ، هاوڕێ لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەی، براونەتە کەمپێکی تایبەت بەو پەنابەرانەی کە دیپۆرت دەکرێنەوە و مەترسیی دیپۆرتکرانەوەیان بۆ ئێران لەسەرە.

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە دەستی هەنگاو کەوتووە، دادگای فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاندووە، کە سەردار خزری بڕیاری دەرکرانی لە سویسرا بۆ دەرکراوە و، ئێستا بەشێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتە دەژیت و بەمەبەستی دیپۆرتکرانەوەی بۆ ئێران، پێویستە هاوکاری ناوەندە پەیوەندیدارەکان بکات.

جێگای ئاماژەیە، کە سەردار خزری، لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخستنی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)ە و، هەم لە زێدەکەی خۆی و هەمیش لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە لە ئەوروپا بووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک بووە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی سەردار خزری، هەم لە زێدی خۆی و هەم لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە لە ئەوروپا بووە، چالاکی سیاسی هەبووە و لە زۆربەی ناڕەزایی دەربڕینەکانی دژ بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەشدار بووە، لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی، ناوبراو گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

___

سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی تێپەڕێنی 9 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شنگال

nusar1

ھێشتا بەشێکی زۆری ئاگرکەوتنەوەی دارستانی ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووە

KDC