KDC

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکیان کرد

 

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکی نیشتەجێی بەلجیکا دەکەن، کە چەندین ساڵە خزمەتی بە زمان و فەرهەنگی کوردی کردووە.

ڕۆژی یەکشەممەڕێکەوتی ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا بە نوینەرایەتی بارەگای بارزانی -نووسینگەی دیاسپۆرا  ڕێزدار  شفا بارزانی سەرپەرشتیاریی گشتیی رەوەندی کوردستانیبە، و بەئامادەبونی دەستەی کارگێڕی ناوەند و بەرپرسانی کۆمەڵە و جڤاتی سەر بە کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و خاتوو سەیران زاویتەیی بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی ئافرەتانی ئەوروپا، نامەی سوپاس و حورمەتی جەنابیانی بە خاتوو پەرڤین جەمیل پاشا سەرۆکی بیرۆی کوردی لە بەلجیکا گەیاند.

جێی باسە، خەڵات و پێزانینەکە لە پێناو ئەو خەباتە نەتەوەییەیە، کە خاتوو پەرڤین زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە پێناو زمان و ناسنامەی کوردستانی لەو وڵاتە کردوویەتی، هاوکات ٤٠ ساڵە سەرۆکی ئینستیتوتی و بیرۆی کوردی بووە و ژیانی خۆی بۆ خزمەت کردنی ناسنامەی کوردستانی و زمان و فەرهەنگی کوردی تەرخان کردووە.

___

بەریتانیا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی کرا

nusar1

فەرەنسا: کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

nusar1

پرۆفایلی چاڤی هێرناندێز

nusar1