KDC

عێراق بونیاتنانی هەشت کورەی ناوکی بە کۆمپانیایەکی رووسی دەسپێرێت

حکوومەتی عێراق بونیاتنانی هەشت کورەی ناوکی لە وڵاتەکەی، بە کۆمپانیایەکی رووسی دەسپێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-6-2021، کەمال حوسێن لەتیف، سەرۆکی دەستەی عێراقی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە تیشکییەکان رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە نیازە تا ساڵی 2030 هەشت کورەی ناوکی بونیات بنێت.

کەمال حوسێن هەروەها رایگەیاندووە: عێراق بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا، پێویستیی بە بونیاتنانی ئەو کورە ناوکییانەیە و ژمارەی کورە ناوکییەکانیش لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە گفتوگۆدان لەگەڵ کۆمپانیای (ROSATOM)ی رووسی، کە کورە ناوکییەکان لە عێراق دروست دەکات و تێچووی پرۆژەکەش لە رووسیا قەرز دەکرێت.

___

برۆکسل :-لەئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئۆکرانیا ،وڵاتانی ئەوروپا لەدەرئەنجامە مەترسیدارەکانی هۆشداری بەروسیا دەدەن

KDC

فەرەنسا پشتیوانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

nusar1

لەم وڵاتە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆککۆمار پێشوازی لێ دەکرێت

KDC