ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد کەوتە دیدی کوردستانیانی دیاسپۆرا ، لە درێژەی کارو بەرنامەو چالاکیەکانی ناوەند ، ئاواکردنیماڵپەڕێکی فەرمی لە پلان و بەرنامەدا بوو ، تا لەڕێگای ئەم ماڵپەڕەوە دەنگ و ڕەنگی کوردستانیانی تاراوگە بگەیەنینە بەردەستی گشت لایەک، لێرەوە بتوانین کاروچالاکی و خواست و ئایندەی دیسپۆرای کوردستانی بەبێ جیاوازی بیروڕا ، بێ جیاوازی ڕەنگ و لەدەرەوەی سنورەئایدیۆلۆژیەکان و سنورە دەستکردەکان کوردستانیان و کوردانی تاراوگە لەژێر ئەم چەترە نەتەوەیی و نیشتمانیەدا کۆبکەینەوە . ئەمەش ھەنگاوێکی دی بۆ پێشەوە ، بەدڵنیایی ئەم کارو ماندوبوون و سەرکەوتنانە بەھەوڵ و ھیمەتی کوردانی دیاسپۆراو ئەندامانیناوەندەکانی ڕەوەندی کوردیە لە دەرەوە . ئەم ماڵپەڕە ماڵی گشت کوردێک و کردستانێکە دەرگای کراوەیە بۆ کاروچالاکی و بابەت و بیروڕای جیاواز و تێڕوانینی ئایندەیی ئێوە . بەو ھیوایەی بتوانین لێرەوە دەنگ و ڕەنگ و ھیوایی ھەموولایەک بین و بتوانین لەئاست ئەو ئەرکە گرنگەدابین . ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە...