KDC

داعش هێرشی کردە سەر باکووری بەغدا

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریتستی داعش هێرشیان کردە سەر باکووری بەغدای پایتەختی عێراق.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19-6-2021، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی شێخ ئیبراهیم لە شارۆچکەی تارمییە لە باکووری بەغدا.

چەکدارەکانی داعش لە ناوچەی شێخ ئیبراهیم چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و برینداریان کردووە.

میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دوای ئەوەی چەکدارانی حەشدی عەشایری (میلیشیا سوننەکانی حەشدی شەعبی) رووبەڕوویان بوونەتەوە، چەکدارەکانی داعش بە ناچاری هەڵاتوون.

___

شاژن ئیلیزابێس دوای شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ قەڵای ویندسۆر دەگەڕێتەوە

KDC

یەکێتی ئەوروپا دوبارە سیاسەتی دابەشبوون لە هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕوسیا

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان خەڵاتی ڕێزلێنان لەو کۆمپانیاورێکخراوانەی ئیتالیا دەگرێت ،کە بەشداریان لە پێشنیاری پەنابەران بۆ ناوبازاری کار کردووە

Harmn