KDC

فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستی باشە و بەرەو چاكبونەوە دەڕوات.

د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، كە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشدار نابێت لە كۆبونەوەی راوێژكاریی وەزیرانی دەرەوەی دەوڵەتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پشتڕاستی كردووەتەوە كە فواد حسێن تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشە و بەرەو چاكبوونەوە دەڕوات و، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی

___

لێدان لە هەولێر

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ـ ئەوروپا بەرەو کۆتاییەکانی کۆرۆنا دەڕوات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدە جیاوازەکان لە لۆزان کۆدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW