KDC

ئێران هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی شاوانەی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی  ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشمه‌ی رابردوو 27 – 6 -2021 ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ڕەزا عیزەت تاج” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداركه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری ڕەزا عیزەت تاجیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بە ناوی شۆڕش مەحموودیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

___

کەڕووی ڕەش لە عێراق ڕوو لەزیاد بوونە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

Harmn

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەگەڕێتەوە

KDC