KDC

سەیران پاپۆ دووبارە خۆی بەربژێر دەکاتەوە

سەیران پاپۆ، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی ویلایەتی شلیزڤیگ هۆڵشتاین لە ئەڵمانیا، پاش بەدەستهێنانی متمانەی پارتەکەی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ویلایەتەکەی دووبارە خۆی بەربژێر دەکاتەوە، ناوبراو کە لە ماوەی رابردوودا توانیویەتی خوێندنی زمانی کوردی لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە بکاتە فەرمی، ئامانجییەتی لە خولی داهاتوودا خزمەتی زیاتری رەوەندی کوردی بکات و پێگەی کورد لە کایەی سیاسیی ئەڵمانیادا بەهێزتر بکات.

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا، سەیران پاپۆ توانیویەتی یەکێک لە بەڵێنە سەرەکییەکانی جێبەجێ بکات کە بریتی بووە لە ناساندن و بەفەرمیکردنی زمانی کوردی لە زانکۆی کیل، بۆ قۆناغی داهاتووش، بەرنامەی کارەکانی فراوانتر دەکات و دەیەوێت پرۆژەی خوێندنی زمانی کوردی بباتە ناو زانکۆکانی دیکەی ویلایەتەکەی، لەوانەش زانکۆکانی لوبێک و فلێنسبۆرگ، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ خوێندکارانی کورد بڕەخسێت بە زمانی دایکیان بخوێنن.

جگە لە پرسی زمان، ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر هاندانی کوردانی دیاسپۆرا دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاراتریان لە ناوەندە سیاسییەکانی ئەڵمانیادا هەبێت و هەوڵدەدات ببێتە پردێکی پەیوەندیی بەهێز بۆ گەیاندنی داواکاری و کێشەکانیان بە پەرلەمان و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە.

سەیران پاپۆ لە ساڵی 2022 وەک کاندیدێکی سەرکەوتوو توانی کورسییەکی پەرلەمانی لە ویلایەتی شلیزڤیگ هۆڵشتاین بەدەست بهێنێت، بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا نزیکەی دوو ملیۆن کورد لە ئەڵمانیا دەژین و پێکەوە هێزێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئابووری پێکدەهێنن، ئامانجی کارکردنی ئەم سیاسەتمەدارە کوردە ئەوەیە کە ئەو هێزە گەورەیە بگۆڕێت بۆ هێزێکی سیاسیی کاریگەر تاوەکو بتوانن لە ناوەندی بڕیاردا بەرگری لە مافەکانیان بکەن.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات

Harmn

بەغداو ڕوسیاو کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان

KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە فەرەیدون ڕەزا کرد

Harmn