KDC

لاوێکی کەرکووکی دەبێتە ئەفسەری دەزگایەکی نوێی پۆلیس لە ئەمریکا

لە هەنگاوێکی نوێی سەرکەوتندا لە بواری جێبەجێکردنی یاسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، محەممەد ساڵەیی، ئەفسەری کوردی خەڵکی شاری کەرکووک، وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی رێککاری لە شاری مانچێستەری سەر بە ویلایەتی جۆرجیا دەستبەکار بوو و ئەرکی دامەزراندنی دەزگایەکی فەرمیی ئەمنیی لە بنەڕەتەوە پێسپێردرا.

ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ساڵەیی دەخاتە بەردەم قۆناغێکی گرنگی کارگێڕی و مەیدانی، کە تیایدا لە قۆناغی سفرەوە بنکەی پۆلیسی رێککاری بۆ شاری مانچێستەر پێکدەهێنێت، دەزگا نوێیەکە ئەرکی سەرەکی بریتی دەبێت لە چاودێریکردنی رێسا مەدەنییەکان، جێبەجێکردنی بڕیارە یاساییەکانی شارەوانی و سەپاندنی سیستەمی گشتی لە سنووری شارەکەدا.

متمانەپێکردنی ئەم پۆستە باڵایە بەو ئەفسەرە کوردە، بەرهەمی کارنامەیەکی دەوڵەمەندە لە بوێری و دڵسۆزی لە کەرتی ئەمنیدا. لە ساڵی 2023 کاتێک وەک پۆلیسی ئێشکگر لە شاری لاگرەینج لە ئەرکدا بوو، بەرەبەیانێکی زوو بەرەوڕووی رووداوێکی گەورەی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا بووەوە، ساڵەیی سەرەڕای بڵێسەی ئاگر و دووکەڵی چڕ، بە دەم هاواری ژنێکی بەتەمەنی گیرخواردووەوە چوو و بە شێوازێکی گیانبەخشانە و سەلامەت لە پەنجەرەی مردن دەریهێنا، لە پای ئەو هەڵوێستە مرۆیی و بوێرانەیەش، خەڵاتی فەرمیی ئازایەتیی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە پێبەخشرا.

محەممەد ساڵەیی لە بنەڕەتدا رۆڵەی شاری کەرکووکە و لەوێ گەورە بووە، بەر لە کۆچکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، وەرزشوانێکی بەرچاو بووە و لە ساڵی 2013 توانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی تایکواندۆ لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکووک بەدەست بێنێت، دوای نیشتەجێبوونی لە ئەمریکا، رووی لە زانستە ئەمنییەکان کرد و خوێندنی ئەکادیمی لە بواری جێبەجێکردنی یاسادا تەواو کرد، پاشان چووە نێو ریزەکانی پۆلیس و بە قۆناغی جیاوازدا پلەکانی بڕی تا گەیشتە پلەی ئەفسەر، تاوەکو ئەمڕۆش وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی رێککاری لە جۆرجیا دەستبەکار بێت و سەرپەرشتیی بنیاتنانی دەزگایەکی مۆدێرنی ئەمنی بکات.

___

کوردستان : بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری و پشتیوانی لە جێ بەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی هونەری دەکات

Harmn

نرخی نەوت بۆ 92 دۆلار بەرزبووەوە

Harmn

چەندین فدراسیۆن و کۆمەڵە و رێکخراوی کوردستانی ئیدانەی پەرتەوازەکردنی کورد و کوردستان دەکەن

Harmn