شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2026، لە ڕێگەی نووسینگەی دیاسپۆراوە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی زوبێر، برای بچووکی ئاکیف حەسەن، ئاراستەی خۆی و بنەماڵەکەی کرد.
لە پەیامەکەیدا، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی زۆر بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەیان و کەسوکار و هاوڕێیانی کۆچکردوو کردووە و دووپاتی کردووەتەوە کە لەم خەمەدا هاوبەشی خەمیانن، هەروەها لە خودای گەورە داوای کردووە زوبێری خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بکات، جێگەی بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز ئاکیف حەسەن و بنەماڵە بەڕێزەکەتان
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک زوبێری برای بچووکتانمان بیست.
لەم خەمە سەختەدا، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم پێشکەش بە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان و هەموو کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارین زوبێری خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بکات، جێگەی بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەتان و هەموو کەسوکارتان ببەخشێت.
ئێمە هاوبەشی خەمتانین.
شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی
لە بارەگای بارزانی
11.11.2026


