KDC

ئیتڵاعات پێنج هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

هێزێکی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێنج هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکەن، بێ ئەوەی تۆمەتەکانیان ئاشکرا بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ چوارشەممە 1ی سێپتەمبەری 2021، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە نەغەدە، پێنج هاووڵاتی کوردیان بە ناوەکانی، ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، ڕامین ڕامین کوڕی ئەسعەد و سەردار ڕامین کوڕی خالید، خەڵکی هەریەکە لە گوندەکانی قاڕنێ و داود ڕەحیمی و چەقەڵ مستەفایان دەستگیرکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستگیرکردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە، بە بێ هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی و دادوەری بووە بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە، هۆکاری دەستگیرکردنیشیان ئاشکرا نەکراوە

___

هیندستان: لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەی ،هەناردەکردنی گەنمی ڕاگرت

Harmn

فینلەندا: سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن خەڵاتی بەخشییە تیپی کوردستان

Harmn

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

Harmn