KDC

بە بڕیاری سەرۆکی توونس کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیخوانی دادەخرێت و بەشێک لە کارمەندانی دادگایی دەکرێن

كەناڵی زەیتوونەی سەر بە بزووتنەوەی نەهزەی ئیخوانی توونس، بە بڕیاری سەرۆكی ئەو وڵاتە داخرا و، بەشێک لە کارمەندانیشی لە دادگایەکی سەربازیدا دادگایی دەکرێن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، كەناڵەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توونس و بە بڕیاری قەیس سەعید، سەرۆکی وڵاتەکە، داخراوە و پەخشەكەی راگیراوە، بەشێك لە كارمەندەكانیشی لە دادگای سەربازی دادگایی دەكرێن.

بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامیش، بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەری درووستبوون، دووچاری تەنگەژە و ناكۆكی نێوخۆ بووە و، سەدان سەركردەكەی حیزبەكە كشاونەتەوە.

حیزبە ئیسلامییەكان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، لە توونس و مەغریب دووچاری شكستی گەورە بوون، یەكەمیان لە رێگای كودێتا و دووهەمیان لە رێگای هەڵبژاردنەوە.

___

فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

KDC

تورکیا: لە 21گرتوخانەی ئەستەنبول نزیکەی 3608 حاڵەتی پێشلکاری بەرانبەر زیندانیکراوان ئەنجامدراوە

nusar1

خانمە کوردێکی دەستگیرکراو مانی لە خواردن گرتووە

nusar1