KDC

کۆمەڵناسێک و دەروونناسێکی کورد، هۆکار و پاڵنەرەکانی کۆچی کوردان، بۆ ڕادیۆی ڕەوەند روون دەکەنەوە

لە دیدارێکیاندا بۆ ڕادیۆی ڕەوەندی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، هەریەکە لە کۆمەڵناسێک و دەروونناسێک باس لە هۆکارە جیاجیاکانی کۆچی گەنجانی کورد بۆ ئەورووپا دەکەن.

دکتۆرە واحیدە حەمە وەیس، مامۆستای کۆمەڵناسی و ماستەر لە بواری کۆچ، لەسەر هۆکاری کۆچی گەنجان و تەنانەت زۆرێک لە خێزانە کوردەکان بەرەو ئەورووپای بۆ ڕادیۆی ڕەوەند باسکرد و تێیدا جەختی لەسەر کێشەی ئابووری و بێکاری و سیاسی وئایینی کردەوە، جەتیشی لە نامۆبوونی گەنجانی کورد لە پاشەڕۆژی خۆیان کردەوە. بەو پێیەی داهاتوویان لە ڕۆشن نییە.

فریشتە کەوێ، دەروونناس، پێیوایە کۆچی کوردان بەرەو ئەورووپا، کە ئێستا بووەتە دیاردە، لە روانگەی دەروونییەوە پۆلێن دەکرێت، بەو پێیەی خێزان هەن بەو کۆچە پێیانوایە داهاتووی منداڵەکانیان بە شێوەیەکی دابین دەکەن، جەختیشی لەوە کردەوە، لە ئێستا زۆربەی دایکان و باوکانی کورد، ترسیان لە داهاتووی منداڵەکانیان هەیە.

___

پنتاگۆن هەڕەشە دەکات

KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ بە ئەندام بونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn

مەغریب: لە ماوەی دووڕۆژدا پتر لە 230 کۆچبەری نایاسایی ڕزگار دەکات

Harmn