KDC

ئەڵمانیا بە زیندانی هەتاهەتایی و بە تۆمەتی جینۆساید ئێزدییەکان، عێراقییەکی سزادا

دادگای ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە، بە تۆمەتی جینۆساید لە دژی ئێزدییەکان، سزای زیندانیکردنی عێاقییەکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەپاند.

دادوەرانی دادگای فرانکفۆرت، تەها ئەلجومەیلییان بە تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبارکرد و دوای سەلماندنی تۆمەتەکان سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپاند.

لە 550 هەزار ئێزدیی دانیشتووی عێراق لە پێش ساڵی 2014 کە سێیەکی ئێزدییەکانی جیهانن، 100 هەزار کەس ڕوویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە، بەتایبەت ئەڵمانیا.

لە مانگی ئابی 2014دا داعش سەدان ئێزدی لە شەنگالی پارێزگای نەینەوای عێراق کوشت و، دەیان هەزاریان ناچار بە هەڵاتن کردن، هاوکات هەزاران کچ و ئافرەتیشیان بە سەبایا دەستبەسەر کرد.

جیهادییەکان زیاتر لە 6 هەزار و 400 ئێزدییان ڕفاند کە 3200 کەسیان توانیویانە ڕابکەن و هەندێکیشیان ڕزگارکراون و چارەنووسی ئەوانی دیکەش نەزانراوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید دەکەن

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی یەشار کایا دەکەن

KDC

تێچووی حەواندنەوەی کۆچبەران لە بەریتانیا گەیشتووەتە 4 ملیار و 900 ملیۆن پاوند

Karzan