KDC

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ دادەنرێت

لە تاقیکردنەوەیەکدا زانایان سەرکەوتوو بوون لە بەستنەوەی گورچیلەیەکی بەراز بە جەستەی ئافرەتێکی کۆچکردووەوە، کە ئەندامەکانی لە کارکردن وەستابوون، ئەوەش یەکەم ئەزموونی لەو جۆرەیە کە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆکەى چاندنی پارچەکانی لەشی ئاژەڵان بە لەشی مرۆڤ.

پزیشکەکان گورچیلەی بەرازەکەیان لە دەرەوەی لەشی مردووەکە، بە دوو بۆری خوێنی گەورەوە بەستەوە، تا بتوانن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چاودێری بکەن، دواتر ئەنجامەکانی دەریسخت کە جەستەی ئافرەتەکە ئەو تەنە نامۆیەی وەرگرتووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە.

ڕۆبێرت مونتگمری کە سەرۆکایەتی تیمی نەشتەرگەرییەکەى لە زانکۆی نیویۆرک لانگۆن هێڵسی ئەمەریکی کردووە، دەڵێت: “ئەو گورچیلەیە کاری خۆی بە باشی کردووە، ڕەتی نەکردەوە وەک ئەوەی لێی دەترساین”.

هاوکات ئاندرۆ ئادامز لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی مینیسوتا، کە ئەویش یەکێ بوو لە تیمی نەشتەرگەرییەکە، دەڵێت: “ئەوە هەنگاوێکە کە نەخۆش و توێژەران دڵنیا دەکاتەوە، کە ئێمە بە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دەچین”.

زانایان لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا، لەشی ئافرەکەیان خستەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، دوای ئەوەی مۆڵەتیان لە خێزانەکەی وەرگرت، ئەو نەخۆشە پێشتر ئەندامەکانی لەشی خۆی بەخشی بوو.

___

نەمسا بەرەو داخستنی تەواو وڤاکسینی ناچاری بۆ هەموان دەبێتەوە

KDC

چی لەبارەیی شێوەیی گۆراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆرەکانی (دەلتا ،گاما(غاما) ،بیتا و ئەلفا ) دەزانیت

KDC

ڕژێمی سوریا هێزێک بۆ پشتگیر ڕوسیا ئامادەدەکات

nusar1