KDC

ناوەندی برۆکسل بەشداری رێوڕەسمێکی تایبەتیان کرد

‎بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، شاندێکی ناوەند بەشداریی رێوڕەسمی یادی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملوویان کرد و وتارێکیان لەسەر رۆڵ و ژیانی شەهید خوێندەوە.


بە سەرپەرشتی مستەفا شاکر، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل، ئەندامانی ناوەندەکە، کە پێکهاتبوون لە فەرشاد گردەکانە و ئاریان پەکەر، بەشداریی رێوڕەسمی ٣٦ ساڵەی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسلموویان کرد، کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوە چوو.

‎لە چوارچێوەی ڕێزلێنانەکەدا، تاجەگوڵێکیان لەسەر مەزاری دکتۆر قاسملوو دانا و کورتە وتارێکیشیان بە ناوی ناوەندەکەوە، وەک ڕێزێک بۆ یادی دکتۆر قاسملوو و تێکۆشانی تەواوی ژیانی بۆ ئاشتی و دادپەروەری پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی هانۆڤەر و ڤۆڵفسبۆرگ ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان ساز کرد

nusar1

ڕووسیا و چین کۆبوونەوە

nusar1

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC