KDC

ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک.

ئەم پەلامارانە درێژکراوەی ئەو هەوڵە نەزۆکانەن کە ئامانج لێیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە. دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستدرێژییانە ناتوانن ئیرادەی گەلەکەمان پاشەکشە پێ بکەن، بەڵکوو بۆ بەرگریکردن و پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەمان سوورترمان دەکەن.

لەپێناو ڕێگریکردن لەم دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەریی خاکی کوردستان، ڕووی داوامان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانان و جیهانی ئازادیخوازە کە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بن و ئارامییەکەی بپارێزن، و لایەنە دەستدرێژیکەرەکان سزا بدەن.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

28ی ئاداری 2026

___

یۆنان چەند کۆچبەرێک لە نێو یەختێکدا دەستگیر دەکات

KDC

بەملیۆنان بەرمیلە نەوتی ڕوسیا بەبێ کڕیار لە دەریادا ماوەتەوە

Harmn

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک گەنجی کوردستانیانی دیاسپۆرا کرد

Harmn