KDC

ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک.

ئەم پەلامارانە درێژکراوەی ئەو هەوڵە نەزۆکانەن کە ئامانج لێیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە. دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستدرێژییانە ناتوانن ئیرادەی گەلەکەمان پاشەکشە پێ بکەن، بەڵکوو بۆ بەرگریکردن و پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەمان سوورترمان دەکەن.

لەپێناو ڕێگریکردن لەم دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەریی خاکی کوردستان، ڕووی داوامان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانان و جیهانی ئازادیخوازە کە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بن و ئارامییەکەی بپارێزن، و لایەنە دەستدرێژیکەرەکان سزا بدەن.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

28ی ئاداری 2026

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و پارتە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات لە بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان ئەنجامدا  

KDC

کتێبی خانم دەستی پیاوەکەت بگرە

KDC

گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنان

KDC