KDC

ڕەوەندی کوردی لە بەلجیکا هێرشەکانی ئێران سەرکۆنە دەکەن و پەیمانی خەبات نوێ دەکەنەوە

 

لە کاردانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەلجیکا گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان ڕێکخست و جەختیان لە بەردەوامیی خەبات و یەکڕیزیی نەتەوەیی کردەوە.


ڕۆژی یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، ژمارەیەک لە نیشتمانپەروەرانی کورد لە بەلجیکا، لەسەر مەزاری تێکۆشەر حەلیمە قادری کۆبوونەوە، ئامانجی سەرەکیی چالاکییەکە، ڕێزگرتن بوو لە شەهیدانی ئەم دواییەی کوردستان و شەرمەزارکردنی توندی ئەو هێرشانەی کرانە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان.
لە میانەی گردبوونەوەکەدا، پەیامی چەندین لایەنی سیاسی و نەتەوەیی پێشکەش کران، ناوەڕۆکی پەیامەکان تیشکیان خستە سەر پێویستیی یەکگرتوویی نیشتمانی، پشتیوانیکردنی خەباتی ڕەوا و چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤی گەلی کورد، لە کۆتاییدا بەشداربووان بە دانانی تاجەگوڵینە، پەیمانیان دا تا گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری، لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام بن.

ئەم ناڕەزایەتییە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامیی ئێران کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خێزانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردە ئامانج، ئەم هێرشانە کە پێشێلکارییەکی ڕوونی مافە نێودەوڵەتییەکانە، شەپۆلێک لە تووڕەیی و کاردانەوەی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە لێ کەوتووەتەوە.

___

مۆسکۆ بەشێک لە هێزەسەربازییەکانی لە سنووری ئۆکرانیا دەکشێنێتەوە

nusar1

بومەلەرزە شارۆچکەیەکی کوردستان دەهەژێنێت

KDC

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

nusar1