فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا پەرلەمانی ئەورووپا بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان دێنێتە دەنگ
لە کاتێکدا تارمایی جەنگ و ئاوارەبوون باڵی بەسەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستاندا کێشابوو، دەستپێشخەرییەکی مرۆیی و یاسایی لە دڵی ئەوروپاوە بووە پردێک بۆ گەیاندنی ئازارەکانی گەلێک بە ناوەندی بڕیاردروستکردنی جیهانی. چەند گەنجێکی دڵسۆزی رەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، بە کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکان، لە دەرگای پەرلەمانی ئەوروپایان دا،......

