KDC

Category : به‌یاننامه‌

به‌یاننامه‌سیلاید

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC
لە سەردانێکدا ، بەڕێز تاهیر هەورامی ، بەرپرسی دیسکی رەوەندی کورد لە بارەگای بارزانی و شاندێکی یاوەری كە پێك هاتبوو لە هەورامان عەلی تەوفیق و گەژاڵ محمد دەروێش ، بۆ وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی، لەلایەن بەرێز ئالان حمەسعید، وەزیری پەروەردە، پێشوازی لێ كرا. مەبەست لە سەردانەکەش باس و گفت......
به‌یاننامه‌

بۆ ئەم مەبەستە هاوکاری کۆچبەرانی عێراق لە بیلاڕووس دەکرێت

KDC
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دەڵێ، هاوكاری ئه‌و عێراقییانه‌ دەکەن، کە له‌ بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیریان خواردووه. ئیڤان فایەق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاند، عێراق پابه‌ندی هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیه‌تی، كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كۆچبه‌رانه‌، دەشڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بگەڕێتەوە‌، با په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه‌......
به‌یاننامه‌

کۆچبەری کورد لە نێو بەلەمە دەستبەسەرکراوەکەی پەنابەرانی پێنتی ئیتاڵیا هەیە 

KDC
ئەمڕۆ هەینى بەلەمێكی پەنابەران لە دوورگەى پێنتی ئیتاڵیا پەکى كەوت و، لە لایەن پۆلیسى دەریاوانى ئەو وڵاتەوە پەنابەرە سەرنشینەكانی رزگار كران و دواتر دەستگیر كران، بڕیارە بۆ ماوەى 10 رۆژ پەنابەرەكان کەرەنتین بكرێن. بە پێی زانیاری فیدراسیۆنى پەنابەرانى سەرانسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینى، بەلەمێک کە......
به‌یاننامه‌

لیتوانیا سەبارەت بە گیان لەدەستدانی کۆچبەرە عێراقییەکەوە روونکردنەوە دەدا

KDC
وەزارەتی نێوخۆی لیتوانیا سەبارەت گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی عێراقییەوە روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و، تێیدا رەتیکردەوە بە هۆی ئازاردانی ئەوانەوە کۆچبەرێکی عێراقی گیانی لە دەستدابێت. وەزارەتی نێوخۆی لیتوانیا لە راگەیەنراێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەواڵانەی باس لە گیان لەدەستدانیکۆچبەرێکی عێراقی بە هۆی ئازاردانی هێزی پاسەوانیسنووری لیتوانییەوە بووبێ، دوورن لە راستییەوە و بەشێکەلەو شەڕەی حکوومەتی بیلاڕووس هەڵیگیرساندووە. لای خۆشییەوە، حکوومەتی بیلاڕووس لەسەر ئەو پرسەوەڵامی دایەوە و رایگەیاند، کۆچبەرێکی عێراقی لە نێوسنووری لیتوانیا زۆر بە خراپی ئازاردراوە و گەڕێندراوەتەوەبۆ بیلاڕووس، بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەستداوە،ئەلێکساندەر ڤۆڵفۆڤیچ، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشیبیلاڕووس رایگەیاند، کۆچبەرە عێراقییەکە هێندە خراپ ئازاردرابوو، کە پاسەوانانی سنووری بیلاڕووس نەیانتوانییارمەتی بدەن و ژیانی رزگاربکەن، بەڵام حکوومەتی لیتوانیاهەواڵەکە رەتدەکاتەوە. گوتەبێژێکی وەزارەتی نێوخۆی لیتوانیا رایگەیاند، ئەوەیدەبیندرێت شەڕێکی شێواندنی راستییەکانە و، شەویرابردوو هیچ رووداوێک و بەکارهێنانی هێز لەسەر سنووررووینەداوە.  رەستەماس لیوباجیڤاس، فەرماندەی هێزی پاسەوانیسنووری لیتوانیاش گوتی: “دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا هیچ بارودۆخێک نەبووە، کە تێیدائەفسەرانی پاسەوانی سنوورمان هێز بەکاربهێنن.  فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری لیتوانیا ئاماژەیبەوەش کردووە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کەکۆچبەران بریندارکراون، هەواڵی ساختەن و تەنانەت هەواڵیمەرگی ئەو کۆچبەرە عێراقییەشی تەنیا لە میدیایبیلاڕووسدا بینیوە.  لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، حکوومەتی لیتوانیاهەڕەشەی لە پەنابەرانی عێراق کرد و، رایگەیاند وەکتاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، نوێنەری کۆمسیۆنییەکێتی ئەورووپاش گوتی:...
به‌یاننامه‌

کۆچبەرێکی عێراقی لەسەر سنووری ئەم وڵاتە دەکوژرێت

KDC
لیژنەی سنووری بیلاڕووسیا، گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی عێراقی کردەوە، کە لە بارودۆخێكی نادیاردا و لەسەر سنوورەكانی بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیانی لەدەستداوە. ئاژانسی فەرمیی بیلتای بیلاڕووسی، لە زاری دەستەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، کە پاسەوانانی سنووری بیلاڕووسیا، کۆچبەرێکیان لە نزیك گوندی بینیاكونی سنووری لە حاڵەتێكی مەترسیداردا دۆزییەوە، کە پاسەوانەکانیان هەوڵیانداوە فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ بكەن، بەڵام......
به‌یاننامه‌

کۆچبەرانی کورد لە لیتوانیاوە دەیانەوێ بەرەو ئەم وڵاتە بڕۆن

KDC
 دەزگای کۆچی سویدی پێشبینی چوونی شەپۆلێکی نوێی پەنابەران بۆ ئەورووپا و وڵاتەکەی دەكات، کە لە رێی سنووری بیلاڕووس و لیتوانیاوە دەبێت، بە پێی زانیارییەکانیش بەشێک لەو کۆچبەرانە کوردن. بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەی ئێف پیش، تەنیا لە مانگی حەوتدا زیاتر لە هەزار کەس لە بیلاڕووس پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا و، وەک......
به‌یاننامه‌

پەیامی ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر شنگال

KDC
بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دڕندەترین هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی، كە بەوهۆیەوە هەزاران ئێزدی کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە كران، جارێکی دیکە خەمباری خۆمان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرانبەر وەها کارەساتێ دەردەبڕین.لەم یادە خەمناكەدا، داواکارین تاوانبارانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان بدرێنە دادگا و سزای بە هەقی خۆیان وەربگرن،......
به‌یاننامه‌

دانیمارک: ئافرەتێکی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

KDC
ئافرەتێکی کوردی دانیشتووی دانیمارک داواکردنی مافی مانەوەی لەو وڵاتە رەت کراوەتەوە و، لە لایەن وەزارەتی کۆچی ئەو وڵاتە ئاگادار کراوەتەوە، کە دیپۆرتی ئێرانی دەکەنەوە. نەسرین مەحموودیان، خەڵكی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە نزیکەی هەشت ساڵە لە وڵاتی دانیمارك نیشتەجێیە و، داوای پەنابەریی لەو وڵاتە كردووە، لە لایەن وەزارەتی كۆچبەرانی......
به‌یاننامه‌

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان

KDC
جەژنی چلەی هاوین لە خوشک و برا ئێزدییەکانمان پیرۆز دەکەین، بە هیواین هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن، وە ئەم جەژنەیان بە خۆشی و ئارامی بەرنە سەر، وەک ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، هیواخوازین جارێکی دیکە ئەو کارەساتە جەرگبڕ و دژ بە مرۆڤایەتییەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانماندا هات، دووبارە......
به‌یاننامه‌سیلاید

له‌باره‌ی كۆچبه‌ران عێراق وەڵامی یەکێتیی ئەورووپا دەداتەوە

KDC
سەبارەت بەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی خۆیان دەگەیەننەلیتوانیا، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وەڵامییەکێتیی ئەورووپا ده‌داته‌وه ‌و دەڵێ: عێراق هیچكاتهانی هاووڵاتیانی نەداوە کۆچ بکەن. لە بەیاننامەیەکدا، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقرایگه‌یاند، کە وڵاتەکەی هانی هاووڵاتییانی نەداوە کۆچبکەن، بەڵام هەندێ کەس لە لایەن قاچاخچی و باندینایاساییەوە فریو دەدرێن و بڕیاری کۆچکردن دەدەن.راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئاماژەی بەوەشداوە، کەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تایبەت بە گەشتییاسایی و، بیلاڕووسیا بە یاسایی رێگەی بە هاووڵاتیانو گەشتیارانی عێراقی داوە، تا گەشت بۆ وڵاتەکە بکەن وبچنە ئەو وڵاتە، لەسەر ئەو بنەمایەش عێراق ناتوانێ رێگەلە هاووڵاتیانی بگرێ کاتێ بە شێویەکی یاسایی گەشتبۆ هه‌ر وڵاتێ دەکەن. لە به‌شێكی بەیاننامەکەشدا هاتووە، دەبوایه‌ یەکێتیئەورووپا لە رێگەی نوێنەرەکانییەوە و لە بەغدا ئەوروونکردنەوەی بدایە، نەک تۆمەتێکی لەو جۆرە راستەوخۆبخاتە پاڵ عێراق. بە گوتەی بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا، لە ماوەی چەندمانگی رابردوو، نزیکەی دوو هەزار و 700 کۆچبەر، کەزۆربەیان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن، بەنایاسایی پەڕیونەتەوە سنووری لیتوانیای ئەندام لەیەکێتیی ئەورووپا. جێی باسە رۆژی پێنجشەممە یەکێتیی ئەورووپارایگەیاند، فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی شەپۆلیکۆچبەران بۆ بیلاڕووس رابگرێت، کە دوای گەیشتنیان لەسنووری ئەو وڵاتەوە بە قاچاخ دەبرێنە لیتوانیا...
KDC

FREE
VIEW