KDC

Category : گشتی

به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح

Harmn
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی  هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان، بەتایبەتیش ئەو کریستیانانە دەکەین کە بەشێکن لە ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە. ئومێدەوارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە یادی چل و شەش ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا

Harmn
ئەمڕۆ نەتەوەی کورد یادی کارەساتێکی گەورە و برینێکی قووڵی مێژوویی دەکاتەوە، تێپەڕبوونی چل و شەش ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردن و لەناوبردنی سیستماتیکی کوردانی فەیلی، هێشتا نەیتوانیوە ئازاری ئەم ستەمە گەورەیە لە ویژدانی نەتەوەکەماندا کاڵ بکاتەوە. ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لە ساڵی 1980 دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پیلانێکی دڕندانە بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە

Harmn
  بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆ، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی کلدان، ئاشوور و سریان لە نیشتمان و سەرانسەری جیهان دەکات. ئەم جەژنە دێرینە، کە ڕیشەیەکی قووڵی لە مێژووی شارستانیەتی میزۆپۆتامیادا هەیە، هێمایەکی هەرە گەورەی نوێبوونەوەی ژیان و پاراستنی ڕەسەنایەتییە، لای......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی ملیۆنیی ساڵی 1991

Harmn
کوردستانییانی کۆڵنەدەر لە بەهاری ساڵی 1991، نەتەوەی کورد گەورەترین ڕیفراندۆمی جەماوەریی ئەنجامدا و بە یەک دەنگ مانەوەی لەژێر دەسەڵاتی فاشیزم و تۆقاندنی ڕژێمی داگیرکەردا ڕەتکردەوە، کۆڕەوی ملیۆنی، تەنها ئاوارەبوون نەبوو، بەڵکوو پەیامێکی سیاسیی زۆر بەهێز بوو بۆ جیهان، کە ئیرادەی گەلەکەمان مردن بە ئازادی لە کۆیلایەتی بە پیرۆزتر دەزانێت، ئەم......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەممەد

Harmn
کوردستانییانی نیشتمانپەروەر لە سەرتاسەری جیهان لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد لە ساڵی 1947، کۆتایی خەونی دەوڵەتداریی کوردستان نەبوو، بەڵکوو سەرەتای وەرچەرخانێکی گەورەی سیاسی و گواستنەوەی خەباتی نەتەوەیەک بوو بۆ قۆناغێکی نوێ، ئەو پیلانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەی کە کۆماری کوردستانی کردە ئامانج، نەیتوانی ئەو ئیرادە پۆڵایینە لەناوببات کە پێشەوا لە گۆڕەپانی چوارچراوە......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

Harmn
بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک. ئەم پەلامارانە درێژکراوەی ئەو هەوڵە نەزۆکانەن کە ئامانج لێیان تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە. دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستدرێژییانە ناتوانن ئیرادەی......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی سوپاس و پێزانینی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

Harmn
بە بۆنەی سەرکەوتنی مەزنی ئاهەنگی نەتەوەییمان، جەژنی نەورۆز، کە لە 21ی ئاداری 2026 لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە کەشێکی ئارام و پڕ جۆش و خرۆشدا بەڕێوەچوو، بووە دەرفەتێکی زێڕین بۆ ناساندنی کولتوور و مێژووی نەتەوەییمان بە جیهان، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ناخی دڵەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە نیگەرانییەکی قووڵەوە دەڕوانێتە ئەو گرژی و نەتەباییەی کە لەنێوان گرووپێک لە کوردستانیانی دیاسپۆرا و بەتایبەتی لە وڵاتی هۆڵەندا هاتووەتە ئاراوە، جێگەی داخێکی زۆرە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەتەوەیی جەژنی نەورۆزی ساڵی 2026 لەو وڵاتە، کۆمەڵێک گەنجی کورد پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و هێرشیان کردووەتە سەر گرووپێکی......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشە دوژمنکارانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

Harmn
ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات جەماوەری سەربەرزی کوردستان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24 ی ئاداری 2026، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە و دوژمنکارانەدا، بارەگاکانی فیرقەی 7 ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فیرقەی 5 ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران، کرانە ئامانجی 6 مووشەکی بالیستیی ئێرانی، ئەم......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی عەفرین و حەلەب

Harmn
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە نیگەرانی و دڵگرانییەوە دەڕوانێتە ئەو هێرش و پێشێلکارییانەی لە شاری عەفرین و ناوچەکانی ئەعزاز لە پارێزگای حەلەب کراونەتە سەر هاووڵاتییانی کورد لە کاتی یادکردنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا. بەپێی ئەو بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک کەسی توندڕەو پەلاماری ئەو کەسانەیان داوە کە جلوبەرگی کوردییان پۆشیوە و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە،......