KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی دەکات خۆبەخشانە پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە

nusar1
رێککەوتی 11ی2ی هەموو ساڵێ، رۆژی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوەیە لە ئەوروپا، بەو بۆنەیەشەوە ڤانیسا رەشید کچە کوردێکی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانیایە و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە، سەردانی فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوەی شاری میونشن دەکات. ڤانیسا رەشید، کچە کوردێکی خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانیا، کە ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە، هاوکات ئەندامی شارەوانی میونشنی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ،بەزووترین کات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

nusar1
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات به‌ زووترین كات ئۆكرانیا جێبهێڵن،لە هیچ بارێک دا هێزی سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه‌ ناكەین .جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز رایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكەین، چونكه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان وەک جه‌نگێکی جیهانی‌ دەبێت ،بۆیە پێویسته‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی به‌ زووترین......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

شارێکی ئیتالیا پرۆژەیەک بەناوی Homeway پێشکەشی پەنابەران دەکات

nusar1
شاری بریندیسی ئیتالی، دەستپێشخەرییەکی بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانەی کە گرێبەستی دامەزراندنێکی ئاساییان هەیە ئەنجام دەدا، کە خانووی پارێزراو و ناسراو بدۆزنەوە، دەسپێشخەریەکە کە ناوی HOMEWAYیە، ئامانج لێی ئەوەیە پەنابەران بتوانن پەیوەندی بە خاوەن موڵکەکان بکەن و، دووربکەونەوە لە ئیستغلالکردن. شاری بریندیسی سەر بە پارێزگای پولیای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیتالیایە، دەستپێشخەرییەکی بە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ستۆلتێنبێرگ : بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا هەڕەشیە بۆ ئەوروپا

nusar1
سکرتێری گشتی ناتۆ، جێنس ستۆلتێنبێرگ، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە بیلاڕووس، وەک بەشێک لە مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانیان لە سنووری ئۆکرانیا، نیشاندەری ساتێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ئەوروپا. ستۆلتنبێرگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، گوتی: “ئێمە لە نزیکەوە بە دوای بڵاوبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە بیلاڕووسداین، کە گەورەترین......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

یۆنان:ناوەندێکی نوێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات و دانیشتوانی دورگەکەش ناڕازین

nusar1
دەستەڵاتدارانی یۆنان، رایانگەیاند، کە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو، چوار کەسیان بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە کەلوپەلی بیناسازی کەمپێکی نوێی کۆچبەرانی دوورگەی ڤاستریا گەیاندووە، هاوکات دانیشتوانی دوورگەکەش ناڕازین لە دروستکردنی ئەو کەمپە بۆ پەنابەران. چوار کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە تێکدانی کەلوپەلی دروستکردنی کەمپێکی نوێی کۆچبەران لە دوورگەیەکی یۆنان دەستگیرکران، ئەو سەنتەرە داخراوە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان :داعش لە عێراق و سوریا لە گەشەسەندن دایە

nusar1
به‌ڕێوەبه‌ری یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ، رایگه‌یاند، 6-10 هه‌زار ئه‌ندامی داعش له‌ سووریا و عێراق هه‌ن. ڤلادیمیر ڤۆرۆنكۆڤ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی و، گوتی: “وێڕای له ‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌ و زیانبه‌ركه‌وتنه‌كانی رابردوو، كه‌چی داعش سه‌ر له ‌نوێ خۆی رێكخستووه‌ته‌وه‌......
سیلایدهه‌واڵ

ئەمەریکا: بۆ یەکەمجار هێلیکۆپتەری (بلاک هۆک ) بێ فرۆکەوان تاقیدەکاتەوە

nusar1
کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمەریکی بەشی پسپۆڕی تەکنەلۆژیای پەرەپێدان، لە داهێنانێکدا توانیان هێلیکۆپتەری (بلاک هۆک)ی بێ فڕۆکەوان بفڕێنێت و، خۆی لە ڕووبەڕوونەوە و بەرنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانیش بپارێزێت. ئەمە بۆ یەکەمینجارە هێلیکۆپەتەری بێ فڕۆکەوان دەفرێت، سایتی سی ئێن ئێن، لە گرتە ڤیدۆیەکدا، فڕینی هێلیکۆپتەری (بلاک هۆک)ی بێ فڕۆکەوانی بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت کاتی هەڵسان......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

عیزەت ئۆزجانتش: لەوانەیە ئەردۆگان پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ببات

nusar1
پرۆفیسۆر عیزەت ئۆزجانتش، پێشبینی دەکا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، پەنا بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی ببات. ئۆزجانتش کە بەوە ناسراوە نزیکی ڕەجەبی تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیایە و لە چەندین پرسدا راوێژی لەگەڵ دەکا، لە پۆستێکی تویتەردا، نووسیویەتی کە ڕەنگە حەتمی بێت جارێکی دیکە باری نائاسایی لە تورکیا رابگەیەندرێت. ئەردۆگان دەڵێ، تورکیا بە......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

لیتوانیا :هەفتەی داهاتوو 272کۆچبەری عێراقی دەگەڕێنێتەوە

nusar1
بە گوێرەی کەناڵی بیلساتی پۆڵەندا، لیتوانیا، بۆ هەر کۆچبەرێک 1000 یۆرۆ قەرەبووی داراییان بە 272 کۆچبەری عێراقی داوە، لە بەرانبەر گەڕانەوەیان بۆ عێراق و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو وڵاتە جێبهێڵن. بڕیارە هەفتەی داهاتوو گرووپێکی کۆچبەری عێراقی، کە لە 272 کەس پێکهاتوون، لیتوانیا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە عێراق، کە هەر کۆچبەرێک لە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

nusar1
لە سەروبەندی گرژییەکان و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری شەڕێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، لەلایەکی دیکەوە هەردوولا بە بیانووی جیاواز، بە تەنیا، یا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن و، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ بیلاڕووسیا ڕاگەیاند. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا رایگەیاند، ئامانجیان......
KDC

FREE
VIEW