KDC

لەبەر ئەم هۆکارە ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەی گفتوگۆکانی مۆسکۆ لەسەر ئەفغانستان ناکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەهۆی هۆکاری لۆجیستییەوە بەشداری گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئەفغانستان ناکات، کە لەلایەن ڕووسیاوە ڕێکخراوە و وابڕیارە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت، بەڵام دەکرێت لە داهاتوودا بەشداری بکات.

هەفتەی ڕابردوو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتن، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە مۆسکۆ میوانداری کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئەفغانستان دەکات و، بەرپرسانی هەریەک لە پاکستان و چین و تاڵیبان بەشداری تێدا دەکەن، لە بەرانبەریشدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، نێد پڕایس رایگەیاند، بەشداری گفتوگۆکانی مۆسکۆ ناکەن، کۆڕبەندی ترۆیکا پڵەس کاریگەر بووە و کۆڕبەندێکی بونیادنەر بووە، هاوکات بە پەرۆشەوەن لە داهاتوودا بەشداری لەو کۆڕبەندەدا بکەن، بەڵام ئێستا لە حاڵەتێکدا نین بتوانن بەشداری بکەن، بەو پێیەی لە ڕووی لۆجستییەوە قورسە بۆیان.

وێڕیای بەشداری نەکردنیشیان، پڕایس جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوان پشتیوانی لەو کۆبوونەوەیە دەکەن.

___

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان دەکات

Harmn

تاڵیبان: لەگەڵ ویلایەتی پەنجشیر دەگەینە رێککەوتن

KDC

ئیتڵاعات زیندانییەکی کورد دەکوژن

KDC