KDC
سیلایدگشتی

بڕیارێکی دیکە دژی پەنابەران دەردەکرێت

Xelan
  لیبراڵەکان پێشنیاریان کردووە ئەو منداڵانەی پەنابەرن و مەترسییان لەسەرە، مافی ئەوەیان پێ بدرێت، کە خۆیان داوای قەدەغەکردنی گەشت بکەن بۆ وڵاتەکانیان. وەزیری یەکسانی پارێزگاران نینا لارشۆن وتی: یاسای قەدەغەکردنی گەشت تەنیا بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانیی جێبەجێ ناکرێت، بەڵکوو دەبێت منداڵانی پەنابەرانیش بگرێتەوە. ئەو بە ڕۆژنامەی Aftonbladet ی وت: سەدان......
سیلایدهه‌واڵ
Karzan
دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBCـی لە یاریی کیک بۆکسینگدا بەدەستهێنا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات و سەرکەوتنەکەی بە دەستکەوتێکی گەورە و جێگەی شانازیی تەواوی کوردانی تاراوگە ناو دەبات. دەقی پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ .. بەناوی......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی بۆ بادین حەسۆ: سەرکەوتنەکانت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان جێگەی شانازییە

Karzan
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بادین حەسۆ، پاڵەوانی کوردی بواری کیک بۆکسینگ، سەرکەوتنەکەی ئەو یاریزانە و بەدەستهێنانی پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBC لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دەستکەوتێکی گەورە و هۆکارێکی درەوشاوەی ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان وەسف دەکات. لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە لە شاری ئوبەرهاوسنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بادین حەسۆ توانی لە......
سیلایدهه‌واڵ

لە برۆکسل مەراسیمی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤاری ڕەوەند بەڕێوەچوو

Karzan
ستافی گۆڤاری ڕەوەند بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤارەکەیان، ئێوارەکۆڕێکی تایبەتیان ڕێکخست، لەم مەراسیمەدا کە لە ناوەندی ئەوروپا ئەنجام درا، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و دۆستانی گۆڤارەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو هەوڵە میدیایی و ڕۆشنبیرییەی تاراوگە کۆبوونەوە. گۆڤاری ڕەوەند بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیرییە کە گرنگی بە پرسەکانی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، کلتوور، ئەدەب......
سیلایدهه‌واڵ

پەیامی وەفاداری و پێزانین بۆ 64 ساڵەی تەمەنی پڕ شکۆ و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

Karzan
ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی تێپەڕبوونی 64 ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژە لەیادنەکراوەی کە تێیدا بڕیارت دا ببیتە جەنگاوەر و ئەو هیوایەت خواست کە تا کۆتایی تەمەن هەر پێشمەرگە بیت. جەنابی سەرۆک، ئەو ئاواتەی جەنابت لە 20ی ئایاری......
چالاكیسیلاید

تیپی وەرزشی فیدراسیۆنی هۆڵەندا بەشداریی خولێکی تایبەت دەکەن

Karzan
فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی- بە تیپێکی تۆپی پێ بەشداری خولێک دەکەن، کە ساڵانە بۆ کۆمەڵگە و کەلتوورە جیاوازەکان بەڕێوە دەچێت. فیدراسۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆلەندا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی وەرزشیی رەوەندی کوردستانی KD Sport، بە فەرمیی دەستیان بە ڕاهێنانی تیمەکەیان کرد بە مەبەستی خۆئامادەکردنیان بۆ خولی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ بەناونیشانی: دۆستایەتیی نێوان کەرلتوورەکان.......
سیلایدهه‌واڵ

قوتابییەکی کورد دوای دیپۆرتکردنەوەی سەرکەوتووانە گەڕایەوە ئەڵمانیا

Karzan
دوای ئەوەی بەبێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی عێراق کرا، قوتابییەکی کورد بەهۆی هەڵمەتێکی فراوانی یاسایی و مەدەنییەوە توانی ڤیزای خوێندن بەدەستبهێنێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کورسییەکانی خوێندن لە زانکۆی شتوتگارت. رەمزی ئاوات نەبی، ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و قوتابی قۆناغی سێی بەشی ئەندازیاریی وزە نوێبووەکانە،......
چالاكیسیلاید

کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنگرەیەکی گرنگیی کرد

Xelan
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی بەشداری سێیەمین کۆنگرەی CNS تایبەت بە نەتەوە و وڵاتان کرد. ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨/٥/٢٠٢٦، سێیەمین کۆنگرەی تایبەت بە نەتەوە و وڵاتان لە شاری دەندیی سکۆتلەندای بەریتانیا بە بەشداری چەندان شارەزای کوردستانی و نێودەوڵەتیی بەڕێوە چوو، کە تێیدا کۆنفیدراسیۆن بەشداریکردنێکی چالاک و کاریگەری هەبوو و دەنگی گەلی کوردستانی......
بیروڕاسیلاید

کوردی تاراوگە و پاراستنی ناسنامە و فەرهەنگ

Karzan
لە هەموو شوێنێکی جیهاندا، کاتێک باس لە تاراوگە دەکرێت، زۆرجار تاكی نەتەوەکان دوور دەبنەوە لە خاک و زمان و کولتووری خۆیان و بە شێوەیەک لە شێوەکان تێکەڵ بە کولتووری وڵاتی خانەخوێ دەبن. ‎ کوردی تاراوگە جیاوازن، ئەوان لە هەر شوێنێک بن هەستێکی بەهێز و پەیوەندییان بە زمان، ئاڵا، کولتوور و ناوی......
سیلایدهه‌واڵ

گۆڤاری ڕەوەند یەکەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی لە شاری برۆکسل دەکاتەوە

Karzan
ستافی گۆڤاری ڕەوەند، بە هاوکاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئامادەکاری بۆ سازکردنی ئێوارەکۆڕێکی تایبەت دەکەن بە بۆنەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەیان. ئەم چالاکییە کولتوورییە بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، نووسەران، هاوکاران و دۆستانی گۆڤارەکە لە پایتەختی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت. گۆڤاری ڕەوەند کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی......