KDC
چالاكیسیلاید

تیپێکی سەر بە ناوەندی فینلاند سەرکەوتنێکی تۆمار کرد

Xelan
تیپی تۆپی پێی سەر بە ناوەندی فینلەندا توانی لە تیپی عێراق بباتەوە و ئامادەکارانی خولەکەش سەرسام بکەن. رۆژی ٢٥.٠٦.٢٠٢٦ خولی ساڵانەی نەتەوەکان لەنێوان تیپی کوردستان و عێراق بەڕێوە چوو، کە تێیدا بە سەرکەوتنی تیپی کوردستان ٦ گۆڵ بەرانبەر ١ گۆڵ بۆ تیپی عێراق کۆتایی پێ هات. تیپی تۆپی پێی کوردستان،......
Uncategorized

مەلا بەختیار لە هۆڵەندا شیکاری بۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەنووسی کوردستان دەکات

Karzan
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزی ئەمساڵدا، بە دەستپێشخەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، کۆڕێکی فراوانی سیاسی و شیکاری بۆ سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر مەلا بەختیار لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوە بچێت، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر پرسی کورد. بە ناونیشانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست......
سیلایدهه‌واڵ

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە پزیشکێکی کورد دەکات کە خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیای بەدەستهێناوە

Karzan
شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکی پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی دکتۆر ڕۆنی بەها مایی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین پزیشکی ڕووسیا و داهێنانە گەورەکەی لە بواری پزیشکیی مێشکی منداڵاندا. لە پەیامەکەدا ئەم دەستکەوتە زانستییە وەک جێگەی شانازییەکی گەورە بۆ گەلی کورد و بەتایبەتی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات وەسف کراوە.......
سیلایدهه‌واڵ

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆشبێت پارێزەر عوسمان بەهلەوی دەکات

Karzan
شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پارێزەری ناسراو عوسمان بەهلەوی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد. لە پەیامەکەدا هاوخەمیی قووڵی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزەر عوسمان بەهلەوی دەربڕیوە و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی گرنگی ئەو بنەماڵەیە کردووەتەوە لە خزمەتکردنی کوردستاندا. پارێزەر عوسمان بەهلەوی......
چالاكی فیدراسیۆنەكانسیلاید

ئۆفیسی ژنان بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی کوردستانییان دەکات

Xelan
ئۆفیسی ژنانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتتان دەکات بۆ سیمیناری: «ڕۆڵی ژنان لە بنیادنانی کۆمەڵگەدا: دەرفەت و بەربەستەکانی پێشکەوتن»، کە بۆ هەریەکە لە سونگول ئەکپینار و مەیانا حەسەن نادری و نەجاح هێڤۆ، لەڕێی بەرنامەی زوومەوە و کاتژمێر ٢٠:٠٠ی ڕێکەوتی ٢٧ی٦ی٢٠٢٦، لەلایەن ژیان عەبدولکەریم پێشکەش دەکرێت....
سیلایدهه‌واڵ

کۆتایی بە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی کۆچبەران لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا دەهێنرێت

Karzan
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی فەرەنسا، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا کۆتایی بە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی کۆچبەران لە نێوان لەندەن و پاریس بهێنرێت، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە توندی ڕەخنەیان لەم جۆرە مامەڵەیە گرتووە و بڕیارە لە داهاتوودا پلانێکی گشتگیری یەکێتیی ئەوروپا جێگەی ئەم ڕێککەوتنە دووقۆڵییە بگرێتەوە. ڕۆژنامەی......
چالاكیسیلاید

فیدراسیۆنی هۆڵەندا هاوینەسەیرانێکی بۆ کوردستانییان ساز کرد

Xelan
  فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، هاوینەسەیرانێکی بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستانییانی دانیشتووی ئەو وڵاتە ساز کرد. ڕۆژی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی- هۆڵەندا، سەیرانی هاوینی «سەیرانی ڕەوەندی کوردستانی»، لە دارستانی کرالینگنی ڕۆتردام بەڕێوە برد. ژمارەیەکی زۆر لە کوردان و هاوڕێیانی گەلی کورد بۆ بەشداریکردن لەم چالاکییەدا کۆبوونەوە و ڕۆژێکی پڕ......
سیلایدهه‌واڵ

گۆڕانکارییەکانی ڤیزا و نیشتەجێبوون لە پێنج وڵاتی جیهاندا

Karzan
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی کار و ڕاکێشانی بەهرەمەندان، چەندین وڵاتی پێشەنگی جیهان گۆڕانکاریی گرنگیان لە سیاسەتەکانی کۆچ و پێدانی ڤیزادا ڕاگەیاند، نوێترین بڕیارەکان هەریەک لە ئوسترالیا، کەنەدا، ئیسرائیل، سوید و تایوان دەگرێتەوە کە کارئاسانی بۆ داهێنەران و گەشتیاران دەکەن و هاوکات مەرجی نوێ بەسەر کرێکاراندا دەسەپێنن. لە چوارچێوەی......
سیلایدهه‌واڵ

 ڕێژەی کۆچکردن بۆ بەریتانیا گەیشتە نزمترین ئاست

Karzan
بەپێی نوێترین ئامار، تێکڕای کۆچکردن بۆ بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی بەراورد بە سەردەمی کۆرۆنا لە دوای ساڵی 2012، هاوکات هاتنی کۆچبەرانیش لە ڕێگەی بەلەمە بچووکەکانەوە دابەزینێکی پێوانەیی و دڵخۆشکەری بەخۆیەوە بینیوە. لەم پێشهاتە ئەرێنییەدا دەردەکەوێت کە تێکڕای کۆچکردن بە ڕێژەیەکی گەورە و بە ڕێژەی 48%......
سیلایدهه‌واڵ

 یەکێتیی ئەوروپا یاساکانی گەشتی ئاسمانی دەگۆڕێت

Karzan
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی لە یاساکانی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی و مافی سەرنشینان پەسەند کرد، کە کۆمەڵێک ماف و ئیمتیازی بێپێشینە دەداتە گەشتیاران، ئەم گۆڕانکارییانە کە بڕیارە لە هاوینی ساڵی 2027ەوە بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆتایی بە بەشێکی زۆر لەو کێشە و تێچووە زیادانە دەهێنن کە پێشتر ڕووبەڕووی گەشتیاران دەبوونەوە.......