KDC

فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی خۆی هەڵبژارد

بەمەبەستی نوێکردنەوەی دەستەی بەڕێوەبردن و داڕشتنی ستراتیژییەکی نوێ بۆ خزمەتکردنی نووسەران لە تاراوگە، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا لە پرۆسەیەکی دیموکراتی و شەفافدا سەرکردایەتییەکی نوێی هەڵبژارد.

 ئەم هەنگاوە وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە کاری ڕێکخراوەیی و یەکخستنی تواناکانی نووسەرانی کورد لە دەرەوەی نیشتمان هەژمار دەکرێت.

ئەمشەو1ـی ئابی 2026، لە کەشێکی دیموکراتیانەدا، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ دیاریکردنی دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا کە بە ئامادەبوونی دکتۆر ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شوکری بەرواری، جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بەڕێوەچوو، ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی داهاتووی یەکێتییەکە دیاریکران.

لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا، متمانە بەم بەڕێزانەی خوارەوە بەخشرا بۆ گرتنەدەستی بەرپرسیارێتییەکانی فیدراسیۆنەکە:

  1. سەردار جاف، وەک سەرۆکی فیدراسیۆن.
  2. عەبدولباقی حوسێنی، وەک جێگری سەرۆکی فیدراسیۆن.
  3. داڤان یەحیا خەلیل، وەک بەرپرسی ڕاگەیاندن.
  4. گەوهەر مەمۆ، وەک بەرپرسی پەیوەندییەکان.

ئامادەبووان وێڕای پیرۆزبایی لە دەستە نوێیەکە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و جەختیان لە گرنگیی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی کردەوە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتێکی شایستە و پەرەپێدانی زیاتری کارەکانی یەکێتی نووسەرانی دیاسپۆرا لە ئاییندەدا.

___

کچە کوردێکی تەمەن 18 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

Harmn

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی خەڵکی کوردستان ئاهەنگێک ساز دەکات

Harmn

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

Harmn