KDC

بە تەقەی هێزێکی ئێران منداڵێک بریندار دەبێت

هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە 5ی9ی2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز، خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئوتۆمبێلێک کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەکان، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزەدا، منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ، بە ناوی هایا پەیام بە سەختی بریندار بووە و، بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستییەوە، بنکەیەکی تەندرووستی پاوە گوازراوەتەوە

___

کەشوهەواێکی سەخت و باراناوی لە NRW : تا 200 لیتر باران لە هەر مەترێکی چوارگۆشەدا

KDC

سەرۆک بارزانی: ئەو ڕۆژەی میللەت ژیانی ویست ،بێگومان چارەنووس بە دەنگیەوە هات

Harmn

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەدەچێت

Harmn