KDC

Author : Karzan

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی پەنابەران لە ململانێ سیاسییەکان دەکات

Karzan
ئەمڕۆ جیهان یادی 75 ساڵەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی مێژوویی ساڵی 1951ی تایبەت بە پەنابەران دەکاتەوە. لەم بۆنە نێودەوڵەتییەدا، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی توندی لەبارەی بەسیاسیکردنی پرسی پەنابەران دا و داوای لە سەرجەم وڵاتان کرد، ئاوارە و پەناخوازان نەکەنە قوربانی و ئامرازی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان. بە مەبەستی نوێکردنەوەی......

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشداری لە پێشێلکارییەکان بەرانبەر کۆچبەران دەدات

Karzan
دوای تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی کارکردن بە پەیمانی نوێی کۆچی یەکێتی ئەورووپا، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم یاسایانە دەبنە هۆی بەرتەسککردنەوەی مافی پەنابەری و خێراکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران. ئەم پەیمانە کە وەک وەڵامێک بۆ توندکردنەوەی سنوورەکان هاتووە، دەسەڵاتێکی فراوان و بێپێشینە دەداتە وڵاتانی ئەورووپا......

بەریتانیا 20 ملیۆن پاوەند بۆ بەهێزکردنی پاسەوانیی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە کۆچبەران تەرخان دەکات

Karzan
حکومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی و توندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان، بڕیاری تەرخانکردنی 20 ملیۆن پاوەندی بۆ زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە فەرەنسا تەرخانکرد. ئەم بودجە تایبەتە، ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی توندوتۆڵی سنوورەکان و ڕێگریکردنە لەو بەلەمە بچووکانەی کە لە کەناڵی ئینگلیزەوە هەوڵی پەڕینەوە دەدەن. رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارەی......

لە ئۆسلۆ یادی 12 ساڵەی جێنۆسایدی کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە

Karzan
سەنتەری کولتووری کوردی لە ئۆسلۆ، مەراسیمێکی جەماوەریی بەرفراوان بۆ یادکردنەوەی 12 ساڵەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی نەرویج ڕێکدەخات. ئەم چالاکییە وەک وەفایەک بۆ قوربانیان و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ڕزگاربووانی ئەو کارەساتە مرۆییە ئەنجام دەدرێت و تێیدا پەیامی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕق و کینە و چەوسانەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات......

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان دەکات

Karzan
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان کرد بەهۆی گیان لەدەستدانی محەممەدی کوڕی و هاوژینی و منداڵێکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی بولگاریا. شفا بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای شیفای خێرای بۆ کچە بریندارەکەیان خواست کە تاقە ڕزگاربووی ئەو ڕووداوە مەرگبارەیە. ئەمڕۆ سێشەممە 28 تەممووزی......

نیشتمانی نێو جانتای نووسەرانی کۆچبەر

Karzan
کاتێک ئێمە لێرە و لەم جوگرافیا نامۆیەدا کۆدەبینەوە، ئێمە تەنیا کۆمەڵە نووسەرێک نین کە لە دەوری مێزێک بۆ گۆڕینەوەی چەند دەستەواژەیەکی باو و سواو کۆبووبێتینەوە، بەڵکو لە ڕاستیدا ئێمە پارچە پەرشوبڵاوەکانی جەستەی نەتەوەیەکین کە لە ئاوێنەی غەریبیدا، بەدوای وێنە ڕاستەقینەکەی خۆیدا دەگەڕێت و هەوڵی کۆکردنەوەی مانا پەرتەوازەکانی “بوون” دەدات. لێرەدا......

فێدراسیۆنی ژنان لە دۆسڵدۆرف کۆبووەوە

Karzan
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەیە کە بە بەشداریی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی چالاکوان بەڕێوە چوو، وەک بەردی بناغەی قۆناغێکی نوێ لە کاراکردنی ڕۆڵی ژنانی کورد لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی دیاسپۆڕادا دەبیندرێت. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی شیرین زەکی، بەرپرسی فێدراسیۆنی......

لە یەکەم هەفتەی دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا نزیکەی هەزار کۆچبەر دەگەنە ئەو وڵاتە

Karzan
لەگەڵ تێپەڕبوونی تەنها یەک هەفتە بەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لەلایەن ئەندی بێرنهامەوە، نزیکەی هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ڕێگەی مەترسیداری نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە ناو خاکی بەریتانیا و یەکەمین زەنگی ئاگادارکردنەوەیان بۆ کابینە نوێیەکە لێدا. ماڵپەڕی سی نیوز بە پشتبەستن بە کەناڵی جی بی نیوز بڵاویکردووەتەوە کە وەزارەتی ناوخۆی......

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

Karzan
لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو. لە پرۆسەیەکی دیموکراسییانەدا کە نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردستانی سوور تێیدا بەشدار بوون، پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند کرا و دەستەیەکی نوێی 9 کەسی بۆ......

لە دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا دەستی پێکرد

Karzan
ئێستا لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا دەستی بە کارەکانی کرد. ئەم رووداوە گرنگە، کە بە دروشمی بەرەو وێژەیەکی کوردستانیی رەسەن و هاوچەرخ لە تاراوگەو بە چاودێری و پشتیوانیی راستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوە دەچێت، درێژەپێدەری ئەو رێبازە مێژووییەیە کە مەلا مستەفا بارزانیی نەمر بۆ......