KDC

Author : Karzan

بە چاودێریی سەرۆک بارزانی سبەی یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا دەبەسترێت

Karzan
لە هەنگاوێکی نەتەوەیی و کولتووریی گەورەدا و بە مەبەستی کۆکردنەوەی قەڵەمە پەرتەوازەکانی تاراوگە، بڕیارە سبەی شەممە 25ی تەممووزی 2026، شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا میوانداریی یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا بکات. ئەم رووداوە گرنگە، کە بەناوی بلیمەتی کورد هەژار موکریانی ناونراوە، لەژێر چاودێری و پشتیوانیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی،شفا......

 شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر حوسێن بەدر ھەسۆیان دەکات

Karzan
شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری نەتەوەی کورد حوسێن بەدر ھەسۆیان ڕاگەیاند و ھاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری دەربڕی. شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانییەوە پەیامەکەی ئاراستەی حەسەن ڕەمۆشی، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی......

پەرلەمانی قرغیزستان و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان دەکەن

Karzan
لە پەرلەمانی قرغیزستاندا پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ڕەوەندی کوردستانی کرا و پرسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کرا. ئەمڕۆ 22ی تەمموز، لە هەنگاوێکدا بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە کەلتوورییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی قرغیزستان لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر ڕۆڵ و پێگەی......

ئاوات محەمەد لە کازاخستان بە توێژینەوەیەکی زانستی قۆناغەکانی تواندنەوەی کوردانی ئازەربایجان ئاشکرا دەکات

Karzan
لە سێیەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کوردانی کەفکاز کە لە شاری ئەڵماتیی کۆماری کازاخستان بەڕێوەچوو، توێژەر ئاوات محەمەد عوسمان گەڵاڵی بە توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئەسیمیلاسیۆنی کوردانی ئازەربایجان بەشداری کرد. توێژەر لە لێدوانێکدا تیشک دەخاتە سەر ئەنجامی بەشدارییەکەی و ئەو قۆناغە مێژووییانە ڕوون دەکاتەوە کە بوونەتە هۆی لەناوچوونی زمان و ناسنامەی کوردی لەو......

ئەورووپا هەوڵەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران چڕتر دەکاتەوە

Karzan
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەورووپا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی کۆچبەری لە ڕێگەی سپاردنی بە لایەنی دەرەکی، دوای دەنگدانی پەرلەمانی ئەورووپا، یاسای نوێی گەڕاندنەوەی یەکێتییەکە لە پەسەندکردن نزیکبووەتەوە، کە بەڵێنی گەڕاندنەوەیەکی خێراتر بۆ دیپۆرتکردنی کۆچبەران دەدات. بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی گاردیان، ئەم یاسا نوێیە زەمینەیەکی دەستووری......

زیاتر لە 6900 کۆچبەر گواسترانەوە

Karzan
یەکێتیی ئەوروپا لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی هاوکاری و هاوسۆزی لەنێوان وڵاتانی ئەندامدا، سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی مرۆیی گەورەی ڕاگەیاند کە تێیدا زیاتر لە 6900 کۆچبەر و پەناخواز بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە وڵاتانی دەریای ناوەڕاستەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا گواستراونەتەوە، ئەم دەستپێشخەرییە لە ڕێگەی میکانیزمی هاوسۆزی خۆبەخشانە و بە پاڵپشتی دارایی......

وێنە و  ڤیدیۆ و وتارەکانتان بۆ ئێمە بنێرن

Karzan
بۆ نووسەران، رووناکبیران و تەواوی کوردستانیانی ئازیز لە ناوخۆی نیشتمان و تاراوگە.. سڵاوی گەرمی نیشتمانیتان لێبێت.. ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەک سەکۆیەکی نەتەوەیی و ماڵی دووەمی هەمووان، سڵاو و رێزی بێپایانتان ئاراستە دەکات. لە پێناو دەوڵەمەندکردنی هزری نەتەوەیی و گەیاندنی پەیامی دروست، دەرگا بۆ قەڵەمە دیار و بەبڕشتەکانی نووسەرانی ناوخۆی......

گۆڕانکاری لە بیمەی تەندروستی ئەڵمانیا کە ڕەوەندی کوردیش دەگرێتەوە

Karzan
پەرلەمانی ئەڵمانیا لە هەنگاوێکی نوێدا بڕیارێکی بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی بیمەی تەندروستی پەسەند کرد، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانی وڵاتەکە و بە تایبەت دیاسپۆرای کورد لەوێ دروست دەکات. ئەم بڕیارە دوای گفتوگۆیەکی گەرمی نێو پەرلەمان پەسەند کرا و بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستی بە ڕەزامەندی کۆتایی ئەنجوومەنی فیدراڵییە.......

کۆپا رۆژئاوا لە یاریگایەکی مێژوویی ئەڵمانیا دەستپێدەکات

Karzan
بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە، لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا، پاڵەوانێتیی تۆپی پێی رۆژئاوا کە بە کۆپا رۆژئاوا ناسراوە، دەستپێبکات.  پاڵەوانێتییەکە گەورەترین کێبڕکێی وەرزشیی نێوان تیپەکانی تۆپی پێی کوردانە لە تاراوگە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردی ئامادەی بینینی یارییەکان بن. لە کێبڕکێکانی ئەمساڵی کۆپا رۆژئاوادا، چوار تیپی......

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و قیرغیزستان هەنگاو بەرەو کاری هاوبەش دەنێن

Karzan
لە پێناو پتەوکردنی دۆستایەتی و دروستکردنی پردێکی نوێی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمیتەی گشتیی گەلانی قیرغیزستانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و گفتوگۆی گرنگ لەبارەی چەندین ئامانج و پڕۆژەی هاوبەش کرا. لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20ی تەممووزی 2026 بەڕێوەچوو، مەدەر ڕەخمان سەرۆکی کۆمیتەی گشتیی گەلانی قیرغیزستان،......