KDC

Author : Karzan

لە ویلایەتی ئایداهۆی ئەمریکا کەسێک تەقەی لە خەڵک کرد  

Karzan
ناوچەی بازرگانی شاری توین فاڵس لە ویلایەتی ئایداهۆ، بووە گۆڕەپانی هێرشێکی چەکداری، بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەکان دۆخی نائاسایییان ڕاگەیاند و چەندین ڕێگای ستراتیژییان بەڕووی هاتووچۆدا داخست بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی. شەممە 1ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توین فاڵس لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانیان لە هەوڵێکی چڕدان......

لەیلا دیوبەند: هێرشەکەی 19ی تەممووز بە مەبەستی کۆمەڵکوژی و تێکدانی ژینگەی کوردستان ئەنجام درا

Karzan
 سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشێکی چاوەڕواننەکراویان کردە سەر بنکەکانی سوپای میللی کوردستان، ئەم هێرشە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 19ی تەممووزی 2026 ڕوویدا، تەنیا هێرشێکی سەربازی ئاسایی نەبوو، بەڵکو بەپێی بەڵگە مەیدانییەکان و ڕاپۆرتی پزیشکی، تێیدا ماددەی قەدەغەکراوی فۆسفۆری سپی بەکارهاتووە، لەم دیمانە تایبەتەدا بۆ ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی......

فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا و دامەزراوەی سازلێرت برەو بە هاوکارییەکانیان دەدەن

Karzan
بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی باشتر بۆ فێربوونی زمان و خێراکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوونی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆمەڵگەی هۆڵەندیدا، فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی و دامەزراوەی فێرکاریی (سازلێرت) هەوڵەکانیان یەکدەخەن، ئەم هەنگاوە وەک پردێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردنی تازەهاتووان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لەو وڵاتەدا هەژمار دەکرێت. شاندێکی باڵای فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە هۆڵەندا سەردانی......

فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی خۆی هەڵبژارد

Karzan
بەمەبەستی نوێکردنەوەی دەستەی بەڕێوەبردن و داڕشتنی ستراتیژییەکی نوێ بۆ خزمەتکردنی نووسەران لە تاراوگە، فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا لە پرۆسەیەکی دیموکراتی و شەفافدا سەرکردایەتییەکی نوێی هەڵبژارد.  ئەم هەنگاوە وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە کاری ڕێکخراوەیی و یەکخستنی تواناکانی نووسەرانی کورد لە دەرەوەی نیشتمان هەژمار دەکرێت. ئەمشەو1ـی ئابی 2026، لە کەشێکی دیموکراتیانەدا،......

هەزاران کۆچبەر کەناراوەکانی سیوتایان بڕی و گەیشتنە ئیسپانیا

Karzan
شاری سیوتا کە وەک تاقە دەروازەی زەمینیی یەکێتیی ئەوروپا لە کیشوەری ئەفریقا دەناسرێت، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینەی کۆچی بەکۆمەڵ بووەتەوە. هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان گەنجانی مەغریبین، بە لێشاو ڕوویان لە سنوورەکانی ئەم شارە کردووە، ئەمەش دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسپانیای خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە. ئەم فشارە کتوپڕە بەرپرسانی ناوخۆیی شارەکەی ناچار کردووە بە......

چیرۆکی ناخهەژێنی منداڵێکی 9 ساڵانی ڕزگاربوو لە شاڵاوی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا

Karzan
منداڵێکی ڕزگاربووی شاڵای ئەنفالکردنی بارزانییەکان، گەشتێکی پڕ لە ئازار بۆ ناخی مێژوویەکی ڕەش ئەنجام دەدات و چیرۆکی ئەو دوو وشەیە دەگێڕێتەوە کە لە ناو جەرگەی مەرگدا ژیانیان پێ بەخشییەوە. داڤان یەحیا خەلیل، لە تەمەنی 9 ساڵیی منداڵیی خۆیدا، لەبری ئەوەی شاهێدی جوانترین دیمەنەکانی ژیان و خۆشییەکانی ژیانی منداڵیی خۆی بێت،......

جوان ئالا: گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەڵمانیا و شام و حەلەب دەستیان پێ کردەوە

Karzan
پاش ساڵانێکی زۆر، گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکان لە فڕۆکەخانە جیاوازەکانی ئەڵمانیاوە بەرەو فڕۆکەخانەکانی شام و حەلەب بە شێوەیەکی فەرمی دەستیان پێ کرد کە ئاسانکارییەکی بێوێنە لە گواستنەوەی هاووڵاتییاندا دروست دەکات. جوان ئاڵا، ئەو گەنجە کوردەی وەک فەرمانبەری حکوومی لە فڕۆکەخانەی دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا کار دەکات، زانیاریی وردی لەبارەی ئەم گۆڕانکارییە گرنگە ئاشکرا......

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەری ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا

Karzan
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەنێوخۆ و دیاسپۆرادا 31ی تەممووز، یادی یەک لە خوێناویترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراقە دژ بە خەڵکی کوردستان کە تێیدا هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوان لە دەڤەری بارزان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕاپێچی بیابانەکان کران و کۆمەڵکوژ کران، ئەم شاڵاوە هەوڵێکی......

ماڵپەڕی لێسانسیال بە گرنگییەوە باس لە مەراسیمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی جێنۆسایدی ئێزدییەکان دەکات

Karzan
ماڵپەڕی (L’essentiel) کە بایەخ بە هەواڵە گرنگەکانی لوکسمبۆرگ و جیهان دەدات، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا وردەکاریی مەراسیمێکی شکۆداری بڵاوکردووەتەوە کە بۆ یادکردنەوەی قوربانیان و ڕزگاربووانی جێنۆسایدی کوردانی ئێزدی ڕێکخرابوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕە، مەراسیمەکە لە دوێنێ سێشەممە 28ـی تەممووزی 2026 لە پایتەختی لوکسمبۆرگ بەڕێوەچوو، وەک وەفایەک بۆ ئەو مرۆڤانەی لە ئابی......

لە لوکسمبۆرگ یادی قوربانییانی جینۆسایدکراو و ڕزگاربووانی کوردی ئێزدی کرایەوە

Karzan
لە لوکسمبۆرگ، یادی قوربانیان و ڕزگاربووانی جینۆسایدی کوردی ئێزدی کرایەوە،ئەم یادکردنەوەیە کە 28 ی تەمموزی 2026 بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر ئەو تاوانە مرۆییە گەورانەی کە لە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعش بەرانبەر بە کوردانی ئێزدی ئەنجام دران و بووە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی هاوسۆزی نێودەوڵەتی لەگەڵ ژنان و منداڵانی قوربانیی دەستی......