KDC

Author : Karzan

ماڵپەڕی فەرمی ڕیا تەزە پەیامێکی پیرۆزبایی شفا بارزانی بڵاودەکاتەوە

Karzan
رۆژنامەی دێرینی ڕیا تەزە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی پەیامێکی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بە بۆنەی دەستپێکردنی کارەکانی ماڵپەڕی فەرمیی ryateze.net، پیرۆزبایی ئاراستەی تیتالێ کەرەمێ سەیاد و خەباتکارانی رۆژنامەکە و رادیۆی یەریڤان دەکات و رۆڵی مێژوویی ئەوان لە پاراستنی شوناسی نەتەوەییدا بەرز دەنرخێنێت.......

ئینتەرپول: شێوازەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە گۆڕاندان

Karzan
  لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) زانیاریی گرنگ و مەترسیداری لەسەر گۆڕانی شێوازەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ ئاشکرا کرد، لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکانی جیهان، تۆڕە تاوانکارییەکان بەردەوام شێوازی نوێ دەگرنەبەر، بەڵام لە بەرانبەردا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پشتنەبەستن بە داتاکانی ئینتەرپۆل، هەنگاوی خێرا و هاوبەش بۆ پاراستنی قوربانییان......

لێکۆڵەرێکی کورد لە فەرەنسا خەڵاتی زانستی بۆ تێزەکەی لەسەر ئەنفال بەدەستدەهێنێت

Karzan
لە دەستکەوتێکی زانستیی بێوێنەدا، لێکۆڵەر و زمانناسی کورد عادل حەسەن ڕەشید، توانی پلەی دکتۆرا بە باشترین هەڵسەنگاندن لە زانکۆی ڕوان لە وڵاتی فەرەنسا بەدەستبهێنێت، ئەم سەرکەوتنە لە دوای پێشکەشکردن و بەرگریکردن بوو لە تێزێکی زانستیی قووڵ و بێهاوتا، کە تەرخانکرابوو بۆ شیکردنەوەی زمانەوانیی کۆمەڵکوژیی کوردان لە هەڵمەتی ئەنفالدا، کە تێیدا......

شفا بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و ڕادیۆی یەریڤان دەکات

Karzan
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، شفا بارزانی، بەبۆنەی کەوتنەکاری ماڵپەڕی فەرمیی ڕۆژنامە و گۆڤاری مێژوویی ڕێیا تەزە – Rya Teze” (ryateze.net)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تیتال کەرەم سەیاد و ستاف و کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە کرد. شفا بارزانی لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی مێژوویی ڕێیا تەزە و ڕادیۆی یەریڤان......

گەنجێکی کوردی عەفرینی خەڵاتی گەورەی ئەڵمانیا دەباتەوە

Karzan
کارەساتە دڵتەزێنەکەی ئالان کوردی، ئەو منداڵە کوردەی لە ساڵی 2015 لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست گیانی لەدەستدا و وێنەکەی ویژدانی جیهانی هەژاند، جارێکی دیکە و دوای چەندین ساڵ، بووەتەوە هەوێنی بەرهەمێکی هونەری و سەرنجی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە، ئەمجارە، گەنجێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان بە کێشانی تابلۆیەک بۆ ئەو کۆچبەرە بچووکە، توانیویەتی......

لە کۆڵانەکانی سلێمانییەوە بۆ گرانترین شەقامی ئەڵمانیا.. خانمە تەلارسازێکی کورد مێژوو دەنووسێتەوە

Karzan
خانمە تەلارسازێکی کورد بە ناوی رۆژ حەیدەر، بە شێوازێکی داهێنەرانە توانیویەتی سەرنجی ئەڵمانییەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت و دیزاینی باڵەخانە لە گرانترین و قەرەباڵغترین شەقامی شاری دیوسڵدۆرف بکات، رۆژ بە بیرۆکە ژینگەیی و مۆدێرنەکانی، کار بۆ ئەوە دەکات ناوی خۆی وەک زەها حەدیدی کورد لە ئەوروپا و جیهاندا بچەسپێنێت. یەکێک لە......

ڤیستیڤاڵی گرین مان 10 ساڵە مۆسیقا و هیوا دەبەخشێتە پەنابەران لە بەریتانیا

Karzan
لە کاتێکدا بۆ زۆرێک لە گەنجان بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵەکانی مۆسیقا تەنها کات بەسەربردنە، ڤیستیڤاڵی گرین مان لە ناوچەی وێڵزی بەریتانیا ئەم ئەزموونەی کردووەتە دەروازەیەک بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و بەخشینی وزەی ئەرێنی بە پەنابەران. لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، ئەم دەستپێشخەرییە کەم وێنەیە بووەتە لانکەیەک بۆ پێگەیاندن و تێکەڵکردنەوەی پەنابەران بە......

پڕۆژەیاسای نوێی کۆچ و پەنابەرانی بەریتانیا بۆ ساڵی 2026 بە مەبەستی گۆڕانکاریی ڕیشەیی خرایە بەردەم پەرلەمان

Karzan
حکومەتی بەریتانیا لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی پرسی پەنابەران، پڕۆژەیاسای کۆچ و پەنابەرانی بۆ ساڵی 2026 پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان کرد، کە بڕیارە لە 13ی تەممووزی ئەمساڵدا بۆ جاری دووەم خوێندنەوەی بۆ بکرێت. پڕۆژەیاساکە کە بەشێکی زۆری سەرجەم ناوچەکانی شانشینی یەکگرتوو دەگرێتەوە، ئامانجیەتی گۆڕانکاریی گەورە لە جۆری پێدانی......

ترەمپ بۆ ئەوروپا: وەرگرتنی کۆچبەران وڵاتەکانتان بەرەو وێرانبوون دەبات

Karzan
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لە سیاسەتی کراوەی وڵاتانی ئەوروپا بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت و هۆشداری دەدات لەوەی کە وەرگرتنی کۆچبەران و تاوانبارانی وڵاتانی جیهانی سێیەم، کیشوەری ئەوروپا بەرەو کارەسات و وێرانبوونێکی خێرا دەبات. سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتانی ئەوروپی ئێستا خەریکە وانەیەکی قورس......

ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا چالاکییەکی خێرخوازیی جیاوازیان ساز دا

Karzan
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤینلۆ، بە بەشداری هەر یەک لە ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی، کە ئەندامی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین لە هۆڵەندا، چالاکییەکی کەلتووریی جیاوازیان بە گەشتێکی ناو دەریا ساز کرد. ئەو چالاکییە بە مەبەستی نزیککردنەوەی کوردانی هۆڵەندا و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی کوردستانی لەم وڵاتەدا. ئامانجی......