KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

دادگای ئەورووپا: کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی ئەڵمانیا بۆ پەنابەران پێچەوانەی یاساکانە

Karzan
دادگای دادپەروەریی ئەورووپا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دژی سیاسەتەکانی ئەڵمانیا دەرکرد و رایگەیاند، کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکان بۆ ئەو پەنابەرانەی کەیسەکانیان رەتکراوەتەوە، سەرپێچییە لە یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا و دەبێت مافە سەرەتاییەکانیان بە پارێزراوی بمێنێتەوە. دادگای ئەورووپا کە بارەگاکەی لە شاری لۆکسمبۆرگە، لە بڕیارێکی نوێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە رێکارەکانی حکومەتی بەرلین بۆ بڕین......
سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکات

Karzan
حکومەتی ئەڵمانیا هەڵمەتەکانی ناردنەوەی زۆرەملێی پەناخوازانی عێراق و هەرێمی کوردستانی چڕتر کردووەتەوە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا کاروانێکی دیکە دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە، ئەمەش راستەوخۆ دوای ئەوە دێت کە دەیان کەسی دیکە لە ماوەی رابردوویەکی زۆر نزیکدا دیپۆرتکرانەوە. بەپێی زانیارییەکانی پلاتفۆرمی دیپۆرت ئالارم، بڕیارە لە رۆژی 15ی حوزەیراندا گروپێکی نوێ......
سیلایدهه‌واڵ

پرسی کۆچبەران لە سوید دەبێتەوە پێشەنگ و یاسای دیپۆرتکردنەوەی گەنجان دەگۆڕدرێت

Karzan
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ لە سوید، پرسی کۆچ و تێکەڵاوبوون جارێکی دیکە بووەتەوە جێگەی سەرنجی سەرەکیی دەنگدەران و گەڕاوەتەوە پلەی دووەمی گرنگترین پرسەکانی وڵاتەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پارتەکانی دەسەڵات بڕیاری گۆڕانکارییان لە یاسای دیپۆرتکردنەوەی گەنجانی کۆچبەردا داوە. ئەنجامی ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە پرسی کۆچبەران و تێکەڵاوبوونیان بە کۆمەڵگەی سویدی، بەشێوەیەکی خێرا......
سیلایدهه‌واڵ

تێچووی حەواندنەوەی کۆچبەران لە بەریتانیا گەیشتووەتە 4 ملیار و 900 ملیۆن پاوند

Karzan
لیژنەیەکی باڵای پەرلەمانی بەریتانیا هۆشدارییەکی تووند دەداتە حکومەتی وڵاتەکەی و رایدەگەیەنێت کە سیستمی پەنابەری بەتەواوی لە کۆنترۆڵ دەرچوو، هاوکات وەزارەتی نێوخۆی وڵاتەکە بە توندی رەخنەی لێدەگیرێت بەوەی ئاگاداری چارەنووس و شوێنی ئەو پەنابەرانە نییە کە داواکارییەکانیان رەتکراوەتەوە. جێفری کلیفتن براون، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانیی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت بۆ......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی: چەکی پێشمەرگە کەرامەت و مێژووی گەلی کوردستانە

Karzan
لە وەڵامی ئەو لایەنانەی کە لەم بارودۆخە سیاسییەی ئێستادا لێکدانەوەی نادروست بۆ چەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە، چەکی پێشمەرگە تەنیا کەرەستەیەکی سەربازی و ئامرازێکی شەڕ نییە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژوو و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان. ڕۆژی چوارشەممە 3ی......
سیلایدهه‌واڵ

سەنتەرێک بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ئازیزان و بێهاوژینان دروست دەکرێت

Karzan
لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی چینە پێویستەکانی کۆمەڵگە و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای حباء بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، ڕێککەوتنێکیان بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و ژنانی بێهاوژین واژۆ کرد. ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن دێت کە لە نێوان هەردوو دەزگا......
سیلایدهه‌واڵ

ئابووریناسێکی کوردی کازاخستان دەچێتە دەستەی کارگێڕیی یانەی ئامەدسپۆر

Karzan
دیاریکردنی ئابووریناسی ناسراوی کورد، نارین نادیرۆڤا، لە دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەی ئامەدسپۆر بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی تورکیا، سەرنجی میدیا و چاودێرانی وەرزشیی ڕاکێشاوە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئیداریی یانەکە سەیر دەکرێت. لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی یانەی ئامەدسپۆر بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی تورکیا ناسراو بە......
سیلایدهه‌واڵ

ئیسماعیل کامل لەگەڵ فیدراسیۆنی نووسەران کۆبوویەوە

Karzan
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بە ئامادەبوونی بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی، لەگەڵ فیدراسیۆنی نووسەران کۆ بوویەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی قارەمان عوسمان، لەگەڵ شاندی فیدراسیۆنی نووسەرانی رەوەندی کوردستانیی کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، سەردار جاف سەرۆکی فیدراسیۆنەکە و شاندی یاوەری، باسی ئامادەکاری کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانیان کرد،......
سیلایدهه‌واڵ

فیستیڤاڵی هاوینەی کوردی لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو

Karzan
ڕۆژی 31ی ئایاری 2026، لە ناوچەی تێگلن لە وڵاتی هۆڵەندا، فیستیڤاڵێکی فراوانی کلتووری و هونەری ڕەوەندی کوردی لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ مۆسیقا و خواردن و کەلتووری ڕەسەنی نەتەوەیی، بەڕێوەچوو. لەم فیستیڤاڵە تایبەتەدا کە هەریەک لە خاتوو سۆزان جەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوەندی رەوەندی......
سیلایدهه‌واڵ

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات

Karzan
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کوردستانییانی دیاسپپۆرا دەکات و لە پەیامێکدا، دووپات لە پێداگریی خۆی دەکات بۆ پاراستنی پرەنسیپی پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن. ئەمە دەقی پەیامەکەیە: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانیی پیرۆزەوە، بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوەی نیشتمان......