KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ
Karzan
دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBCـی لە یاریی کیک بۆکسینگدا بەدەستهێنا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات و سەرکەوتنەکەی بە دەستکەوتێکی گەورە و جێگەی شانازیی تەواوی کوردانی تاراوگە ناو دەبات. دەقی پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ .. بەناوی......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی بۆ بادین حەسۆ: سەرکەوتنەکانت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان جێگەی شانازییە

Karzan
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بادین حەسۆ، پاڵەوانی کوردی بواری کیک بۆکسینگ، سەرکەوتنەکەی ئەو یاریزانە و بەدەستهێنانی پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBC لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دەستکەوتێکی گەورە و هۆکارێکی درەوشاوەی ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان وەسف دەکات. لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە لە شاری ئوبەرهاوسنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بادین حەسۆ توانی لە......
سیلایدهه‌واڵ

لە برۆکسل مەراسیمی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤاری ڕەوەند بەڕێوەچوو

Karzan
ستافی گۆڤاری ڕەوەند بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤارەکەیان، ئێوارەکۆڕێکی تایبەتیان ڕێکخست، لەم مەراسیمەدا کە لە ناوەندی ئەوروپا ئەنجام درا، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و دۆستانی گۆڤارەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو هەوڵە میدیایی و ڕۆشنبیرییەی تاراوگە کۆبوونەوە. گۆڤاری ڕەوەند بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیرییە کە گرنگی بە پرسەکانی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، کلتوور، ئەدەب......
سیلایدهه‌واڵ

پەیامی وەفاداری و پێزانین بۆ 64 ساڵەی تەمەنی پڕ شکۆ و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

Karzan
ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی تێپەڕبوونی 64 ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژە لەیادنەکراوەی کە تێیدا بڕیارت دا ببیتە جەنگاوەر و ئەو هیوایەت خواست کە تا کۆتایی تەمەن هەر پێشمەرگە بیت. جەنابی سەرۆک، ئەو ئاواتەی جەنابت لە 20ی ئایاری......
سیلایدهه‌واڵ

قوتابییەکی کورد دوای دیپۆرتکردنەوەی سەرکەوتووانە گەڕایەوە ئەڵمانیا

Karzan
دوای ئەوەی بەبێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی عێراق کرا، قوتابییەکی کورد بەهۆی هەڵمەتێکی فراوانی یاسایی و مەدەنییەوە توانی ڤیزای خوێندن بەدەستبهێنێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کورسییەکانی خوێندن لە زانکۆی شتوتگارت. رەمزی ئاوات نەبی، ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و قوتابی قۆناغی سێی بەشی ئەندازیاریی وزە نوێبووەکانە،......
سیلایدهه‌واڵ

گۆڤاری ڕەوەند یەکەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی لە شاری برۆکسل دەکاتەوە

Karzan
ستافی گۆڤاری ڕەوەند، بە هاوکاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئامادەکاری بۆ سازکردنی ئێوارەکۆڕێکی تایبەت دەکەن بە بۆنەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەیان. ئەم چالاکییە کولتوورییە بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، نووسەران، هاوکاران و دۆستانی گۆڤارەکە لە پایتەختی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت. گۆڤاری ڕەوەند کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی......
سیلایدهه‌واڵ

لە سوید پەنابەران کراونەتە کۆیلە

Xelan
  دادگای ناوچەی ئەتۆندا دۆسیەیەکی ئیستغلالکردنی مرۆییی توندی گرتۆتە دەست، کە تێیدا دوو پیاو و ژنێکی پەنابەر تۆمەتبارن بە ڕاکێشانی کەسانی بیانی بۆ کارکردن لە دوو چێشتخانەی باکووری ستۆکهۆڵم، لە بارودۆخێکدا کە بە “هاوشێوەی کۆیلایەتی”ی وەسف دەکرێت. بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسن، پەنابەرەکان بە بەڵێنی مووچەی بەرز ڕاکێشراون و بە خەونی ژیانێکی......
سیلایدهه‌واڵ

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ دەکات

Karzan
بۆ پاڵەوانی نەتەوەیی کورد بەڕێز نامۆ فازڵ سڵاوی گەرمی نیشتمانتان لێبێت بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزباییت ئاراستە دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی لە یارییەکانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان لە شاری لۆس ئانجلەس تۆمارتان کرد. ئێوە بەم سەرکەوتنە مەزنەتان، نەوەک تەنیا ئیرادە و هێزی گەنجی کوردتان بۆ گەیشتن بە لوتکەی جیهان......
سیلایدهه‌واڵ

لەندەن.. خۆپیشاندانێکی فراوانی راستڕەوەکان دژی وەرگرتنی پەنابەران بەڕێوەچوو

Karzan
لە گۆڕەپانی پەرلەمانی بەریتانیا لە شاری لەندەن، گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکی فراوانی لایەنگرانی باڵی راستڕەو و ناسیۆنالیستەکان دژی سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەران و کۆچبەران ئەنجامدرا. خۆپیشاندەران بە توندی رەخنەیان لە سیاسەتی حکومەت گرت و داوایان کرد پرۆسەی وەرگرتنی پەنابەران بوەستێندرێت، بۆ ئەوەی ناسنامە، بەها و کەلتووری بەریتانی بپارێزرێت. لە گردبوونەوەکەدا کە لەلایەن......
سیلایدهه‌واڵ

دامەزراوەی جەمال نەبەز لە بەرلین ئەرشیڤ و بەرهەمە چاپنەکراوەکانی دەپارێزێت

Karzan
لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، دامەزراوەی جەمال نەبەز کار بۆ کۆکردنەوە، پاراستن و بەدیجیتاڵکردنی میراتی هزری و ئەرشیڤی بیرمەندی گەورەی کورد، پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دەکات، تاوەکو بیر و فەلسەفەکەی بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت. دامەزراوەکە لە ماڵەکەی خۆیدا دامەزراوە و لەلایەن د. هانەلۆرە کوشلەر (هاوژینی جەمال نەبەز) و هەڵۆ بەرزنجی (نووسەر......