KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

پڕۆژەیاسای نوێی کۆچ و پەنابەرانی بەریتانیا بۆ ساڵی 2026 بە مەبەستی گۆڕانکاریی ڕیشەیی خرایە بەردەم پەرلەمان

Karzan
حکومەتی بەریتانیا لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی پرسی پەنابەران، پڕۆژەیاسای کۆچ و پەنابەرانی بۆ ساڵی 2026 پێشکەش بە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان کرد، کە بڕیارە لە 13ی تەممووزی ئەمساڵدا بۆ جاری دووەم خوێندنەوەی بۆ بکرێت. پڕۆژەیاساکە کە بەشێکی زۆری سەرجەم ناوچەکانی شانشینی یەکگرتوو دەگرێتەوە، ئامانجیەتی گۆڕانکاریی گەورە لە جۆری پێدانی......
سیلایدهه‌واڵ

ترەمپ بۆ ئەوروپا: وەرگرتنی کۆچبەران وڵاتەکانتان بەرەو وێرانبوون دەبات

Karzan
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لە سیاسەتی کراوەی وڵاتانی ئەوروپا بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت و هۆشداری دەدات لەوەی کە وەرگرتنی کۆچبەران و تاوانبارانی وڵاتانی جیهانی سێیەم، کیشوەری ئەوروپا بەرەو کارەسات و وێرانبوونێکی خێرا دەبات. سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتانی ئەوروپی ئێستا خەریکە وانەیەکی قورس......
چالاكیسیلاید

ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا چالاکییەکی خێرخوازیی جیاوازیان ساز دا

Karzan
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤینلۆ، بە بەشداری هەر یەک لە ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی، کە ئەندامی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانین لە هۆڵەندا، چالاکییەکی کەلتووریی جیاوازیان بە گەشتێکی ناو دەریا ساز کرد. ئەو چالاکییە بە مەبەستی نزیککردنەوەی کوردانی هۆڵەندا و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی کوردستانی لەم وڵاتەدا. ئامانجی......
سیلایدهه‌واڵ

پۆلیسی فەڕەنسیی قاچاخچییەکی مەترسیداریان دەسگیر کرد

Xelan
  کەسێکی تەمەن سەروو 30 ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا بە گومانی ئەوەی سەرکردایەتیی تۆڕێکی بەقاچاخبردنی کۆچبەرانی کردووە لە تورکیاوە بۆ فەڕەنسا. بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆچ، دەسەڵاتداران لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا تۆڕێکی قاچاخچێتیی کۆچبەرانیان هەڵوەشاندەوە و سەرکردەکەیان لە شاری ئیپیناڵ دەستگیر کرد. ئەو کەسەی گومانی لێدەکرێت سەرپەرشتی تۆڕێکی قاچاخچێتیی کۆچبەرانی سووری کردبێت لە......
سیلایدهه‌واڵ

پێشانگایەکی کتێبی کوردی لە ئەڵمانیا کرایەوە

Karzan
یەکێتی نووسەران و ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە هەنگاوێکدا بۆ هاندانی خوێندنەوە و پاراستنی زمانی کوردی لە نێو ڕەوەندی کوردیدا، پێشانگایەکی فراوانی کتێبی لە شاری ئیسن لە وڵاتی ئەڵمانیا کردەوە. پێشانگاکە بە بەشداری چەندین دەزگای چاپ و دەیان نووسەر، سەدان ناونیشانی جیاوازی خستووەتە ڕوو کە تێیدا گرنگییەکی تایبەت بە کتێبی دیجیتاڵی......
سیلایدهه‌واڵ

ئەوروپا توندترین یاسای دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی پەسەند کرد

Karzan
پەرلەمانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پاکێجێکی نوێ و بێپێشینەی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە پەسەند کرد کە بە نایاسایی لە وڵاتانی یەکێتییەکەدان.  یاسا نوێیەکە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو خێرا توند دەکات، دەسەڵاتی بێسنوور بە هێزە ئەمنییەکان دەدات بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵان و سزای قورسی وەک قەدەغەکردنی گەشت بۆ ماوەی 20......
سیلایدهه‌واڵ

پاپا نوێژ بۆ ئەو کۆچبەرانە دەکات کە لەڕێگەی ژیاندا گیانیان لەدەستدا

Karzan
لە کاتێکدا ئەمریکا بە ئاهەنگ و یارییە ئاگرینەکان یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی خۆی دەکاتەوە، پاپا لیۆی چواردەهەم کە یەکەم پاپای لەدایکبووی ئەمریکایە، ڕۆژی 4ی تەمموزی لە دوورگەی لامپیدۆزای ئیتاڵیا بەسەربرد، مەبەست لەم سەردانە ڕێزلێنان بوو لەو دەیان هەزار کۆچبەرەی لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و ژیانێکی باشتر لە ئەوروپا گیانیان......
به‌یاننامه‌سیلاید

بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا

Xelan
  خەمخۆرانی زمانی کوردی، مامۆستایان، زمانناسان و دڵسۆزانی زمان و فەرهەنگی ڕەسەنی کوردی لە سەرتاسەری جیهان.. بە بەشداریی ١٢١ ئەندامی پسپۆڕی زمانی کوردی و نوێنەرانی زانکۆکان، ناوەندە ئەکادیمییەکان و قوتابخانە کوردییەکانی تاراوگە، یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی (I.K.L.F) لە شاری دۆسڵدۆرف – ئەڵمانیا بەسەرکەوتنێکی مێژوویی کۆتایی هات. لە ئێستادا......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

Karzan
   لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز زیاد عەبدوللەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و بەڕێز ئەحمەد حوسێن ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و وەزیری پێشووی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی حكوومەتی كەنەدا. لەدیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆك......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

Karzan
  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و کۆچ......