بۆ یەکەمجار لە مێژووی هۆڵەندا.. ژنێکی داعش بە تاوانی کۆیلەکردنی ژنێکی ئێزیدی سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
لە بڕیارێکی مێژووییدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی هۆڵەندا سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ژنێکی هۆڵەندیدا سەپاند، بە تاوانی ئەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی رێکخراوی داعش لە سووریا، ژنێکی ئێزیدیی خەڵکی شنگالی بەکۆیلە کردووە، ئەم کەیسە بە یەکەمین دادگاییکردن لە هۆڵەندا دادەنرێت کە تێیدا تاوانەکانی دژ بە ئێزیدییەکان وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێندرێت.......
