دیمەشق خوێندن بە زمانی کوردی سنووردار دەکات و ناڕەزایەتییەکان رۆژئاوای کوردستان دەگرێتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی سووریا لە بڕیارێکی نوێدا خوێندنی بە زمانی عەرەبی لەو ناوچانەدا سەپاند کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، ئەم هەنگاوەی دیمەشق شەپۆلێکی بەرفراوانی لە ناڕەزایەتی لەنێو هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان لێکەوتووەتەوە و بە هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و زمانەوانیی ناوچەکە وەسف دەکرێت. بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە کە لە 27 ئابی......

