KDC

جیۆپۆلەتیک پەیوەندی نێوان جوگرافیا و دەسەڵات

عەلی جمال

جیۆپۆلەتیک زانستێکە لە پەیوەندی نێوان ڕووداوە سیاسییەکان و زەوی دەکۆڵێتەوە. ، جیۆپۆلەتیک نەخشەدانانە بۆ سیاسەتی ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەت لە چوارچێوەی فاکتەرە جوگرافیایییەکاندا. جیۆپۆلەتیک لە گۆشەنیگایەکی تایبەتەوە لە تانوپۆکانی ستراتیژ دەکۆڵێتەوە، ستراتیژ فەلسەفەی ھێزە؛ بۆیە زەرورەت یاسا ناناسێت. ھەر لە بەر ئەوەشە جیۆپۆلەتیک گرنگی گەورە بە داواکانی دەوڵەت دەدات لە ڕووی ڕووبەرەوە ، ڕووبەری دەوڵەت بۆ پێنج توخمی سەرەکی دابەش دەکات کە بێ دابینکردنی ئەو پێنج توخمە دەوڵەت ناتوانێت ھەست بە دڵنیایی بکات، ئەوانیش توانای خۆبژیوی، زیندەبوار، بیرۆکەی ھەرێمگیریی، ململانێی نێوان ھێزەکانی ئاو و وشکایی و سنووری ڕامیارییە. جیۆپۆلەتیک تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی دەوڵەت لە تێڕوانینی سیاسەتەوە، بەڵام وەکوو چەمکێکی جێگیر و نەگۆڕ تەماشای دەوڵەت ناکات، وەکوو زیندەوەرێکی زیندوو لێی دەڕوانێت. جیۆپۆلەتیک لە گۆشەنیگایەکی نەتەوەیی و خودیەوە، پەیوەندییە ئاڵوگۆڕەکانی نێوان شوێن و ھەر یەکە لە دیمەنی سروشتیی (زەوی) و دیمەنی مرۆیی (دانیشتووان) و دیمەنی شارستانیی (توانا و تەکنۆلۆجیا)، دەکۆڵێتەوە. گەوھەری جیۆپۆلەتیک لێکۆڵینەوەی پەیوەندی سیاسەتی نێودەوڵەتییە لە سایەی ھەلومەرج و پێکھاتە جوگرافییەکاندا. لە ڕاستیشدا جوگرافیا و توخمە جوگرافییەکان کرۆکی تیۆری جیۆپۆلەتیکن.
جیۆپۆلەتیک ئەو تیۆرییەیە کە لە ھێزی دەوڵەت پێ بەپێی زەوی دەکۆڵێتەوە، یا تیۆری گۆڕانکارییە سیاسییەکانە بەپێی پەیوەندییان بە زەوییەوە. ئەگەرچی جیۆپۆلەتیک لە جوگرافیای ڕامیارییەوە سەری ھەڵدا، بەڵام جیاوازی گەورەشیان لەنێواندایە… جیۆپۆلەتیک بە پێچەوانەی جوگرافیای ڕامیارییەوە، ئەوەندەی گرنگی بە بارودۆخ لە پاشەڕۆژدا دەدات، ھێندە گوێ بە ئەمڕۆ نادات. جیۆپۆلەتیک وێنەی دەوڵەت بەو شێوە دەکێشێت کە پێویستە ببێت، لەکاتێکدا جوگرافیای ڕامیاری لە قەوارەی ئێستای دەوڵەت وەکو ئەوەی ھەیە، دەکۆڵێتەوە. لە لایەکی ترەوە جیۆپۆلەتیک ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە ڕووی ڕامیارییەوە و بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت پێویستە ئەنجام بدرێت. بەڵام جوگرافیای سیاسی گرنگی بە لێکۆڵینەوەی جوگرافیای دەوڵەتان و یەکە ڕامیارییەکان دەدات پێ بەپێی ڕاستییە جوگرافییەکان. جوگرافیای سیاسی لە ڕووی ڕووبەرەوە لە دەوڵەت دەکۆڵێتەوە، بەڵام جیۆپۆلەتیک لە ڕووی دەوڵەتەوە لە ڕووبەر دەکۆڵێتەوە،یان ڕوونتر بڵێین جوگرافیای ڕامیاری بریتیە لەو سنورە جوگرافیایەی کە ئێستا ھەیەتی و دەسەڵاتی بەسەرداھەیە،بەڵام جیۆپۆلەتیک بریتیە لەوسنورەجوگرافیایەی کەلەداھاتوو دا دەیبێت دوای ھێلکاری ڕامیاری وپلانە داڕێژراوەکەی،وەک جوگرافیای میسر پێش ھەڵکەندنی نۆکەندی سوێس و دوای ھەڵکەندنی نۆکەندی سوێس کە چەندەگۆڕاوە .

بەدەستهێنانی وزە پێگەیەكی گەورەی جیۆپۆلەتیك بە دەوڵەتەكان دەدات ، بۆ نموونە : وڵاتانی كەنداو بوونی پیشەسازی پەترۆڵ پێگەی گەرەی جیۆپۆلەتیكی پێ بەخشیون ، چونكە ئەو وڵاتانە یەك لەسێی پێویستی وڵاتانی جیهان دابین دەكەن .سروشتیش رۆڵی گەرەی لە دروستكردنی جیۆپۆلەتیكدا هەیە ، وڵاتێكی وەكو توركیا بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فوراتە و لەوێوە سنوورەكانی هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق تێدەپەڕێنن و دەڕژێنە ئاوی كەنداو ، پێگەیەكی جیۆپۆلەتیكی گەورەی هەیە و وڵاتانی ناوچەكە حیسابی گەرەی بۆ دەكەن .عێراق جگە لەوەی خاوەنی نەوتە ، بەڵام بیری لەوە كردۆتەوە جیۆپۆلەتیكی خۆی بەهێزتر بكات بە پڕۆژەی لەنگەرگری گەورەی فاو و راكێشانی رێگای گەشە ، ئەوەی یەكەمیان دەبێتە گەورەترین لەنگەرگر لە ناوچەكە بۆ پێشوازی لە كەشتییەكانی جیهان ، دووەمیشیان وڵاتانی كەندا و و رێگای دەریایی بە رێگایەكی وشكانیی كە لە فاوەوە درێژ دەبێتەوە بۆ وڵاتی توركیا و عێراقیش دەبێت بە یەكێك لە رایەڵًەكانی بازرگانیی ئاسیا لەگەڵ ئەوروپا.
بە كورتییەكەی جیۆپۆلەتیك چەمكێكی تەواو جیاوازە لە واتا كۆنەباوەكەی جوگۆافیای سیاسی , ئەم چەمكە نوێیە كۆكردنەوە و دەستخستنی هەموو توانا مرۆیی و جوگرافی و سەرچاوەكانی وزە و رێگاوبان و سەرچاوەكانی ئاو و پێداویستییەكانی تری ژیانكردنە لە دەستی خۆتدا ، كام دەوڵەت توانی زۆرترینی ئەمانە دەستبخات ئەوا دەبێتە خاوەنی جیۆپۆلەتیكی بەهێز لەسەر ئاستی دونیا ، بەمجۆرەش لەسەر ئاستی دونیا حیسابی بۆ دەكرێت و هەوموو وڵاتان ئارامی و سەقامگیریی ئەو وڵاتی لەبەرچاو دەگرن
کوردستان لە ڕووی جیۆپۆلەتیکییەوە هەم “بەختەوەرە” (بەهۆی سامانە سروشتییەکان و چیاکانەوە) و هەم “بەدبەختە” (بەهۆی گۆشەگیریی جوگرافی و کەوتنیە نێوان چوار دەوڵەتی نەیار). ئەم پێگەیە وایکردووە کوردستان ببێتە یاریزانێکی سەرەکی، بەڵام لە هەمان کاتدا هەمیشە لە ناو جەرگەی مەترسییەکاندا بێت.
​گەورەترین کێشەی جیۆپۆلەتیکی کوردستان ئەوەیە کە هیچ سنوورێکی دەریایی نییە.
​ئەمە وایکردووە کوردستان هەمیشە وابەستەی وڵاتانی دراوسێ بێت بۆ هەناردەکردنی نەوت و بازرگانی. ئەم “گۆشەگیرییە” وەک ئامرازێکی گوشار لەلایەن دەوڵەتانی دەوروبەرەوە بەکاردێت

___

هەڵسوکەوتی ژیرانە لەگەڵ کەرکوک

nusar1

چی دەگوزەرێت لەناو گەنجانی تیک تۆک لە کوردستان

nusar1

سەرۆککومارێ تورکیا هەڤسەنگیەك بۆ هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە

nusar1