KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

بە خۆشحالییەوە ئاگاداری خوێنەران دەکەینەوە کە دواین پەرتووکی نووسەر داڤان یەحیا بە ناونیشانی «لۆزان لە چاوی کوردەوە» بەزمانی ئینگلیزی ئێستا لە ئاستی جیهانیدا بەردەستە.

Harmn
لە نێوان هەموو پەیماننامە سیاسی و دیبلۆماسییەکان کە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم پەسند کران، پەیماننامەی لۆزان (1923) یەکێکە لە گرنگترین ڕێککەوتنەکان لە مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم پەیماننامەیە ڕێکخستنێکی نوێی هێز و سنوورەکانی ناوچەکەی دامەزراند، و بەم هۆیەوە وەک سەرکەوتنێکی ستراتیژی بۆ زلهێزەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت. بەڵام بۆ نەتەوەی کورد،......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

هەزاران کتێبی فێربوونی زمانی کوردی گەیاندراونەتە قوتابخانەکانی دیاسپۆرا

Harmn
https://youtu.be/RuodLW5A5Z0 لە هەنگاوێکی نەتەوەیی و پەروەردەیی گەورەدا، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پڕۆژەی چاپکردن و ناردنی هەزاران کتێبی فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە تاراوگە جێبەجێ کرد. ئەم دەستپێشخەرییە کە بە ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجام دراوە، ئامانجی پاراستنی زمان و ناسنامەی کوردییە......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

Harmn
  ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا دەستی پێکرد، لە کۆنگرەکەدا کە بە بەشداریی پزیشکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و پزیشکانی دیاسپۆڕا بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و لە وتارەکەیدا سوپاسی سەندیکای پزیشکانی کوردستان و بۆردی میزۆپۆتامیای کرد بۆ رێکخستنی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

شاری بۆن بووە ناوەندی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کوردانی دیاسپۆرا

Harmn
  بۆن/ ئەڵمانیا –٣١/١/٢٠٢٦ شاری بۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا، جارێکی دیکە بوو بە شوێنی خۆپیشاندانێکی گەورەی کوردانی دیاسپۆرا، کە بە سەرپەرشتی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هاوبەشەکانی بەڕێوە چوو. لەم خۆپیشاندانەدا، نزیکەی چل هەزار کەس لە کوردانی شاری ئەڵمان و وڵاتەکانی دیکەی ئەورووپا......
چالاكیسیلایدگشتیهه‌واڵ

پارێزگاری کۆڵن لە شاری بۆن: داوای پاراستنی نێودەوڵەتی، ئاشتی و سەربەخۆیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین

Harmn
دکتۆر ڕاڵف ئیلیستەر، پارێزگاری شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، لە میانی بەشدارییکردنی لە خۆپیشاندانە گەورەکەی شاری بۆن کە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخرابوو، پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ مافەکانی گەلی کورد دەربڕی. ئیلیستەر ڕایگەیاند: ئەوان وەک لایەنی فەرمی لە ئەڵمانیا داوای دابینکردنی ئاشتی و پاراستنی نێودەوڵەتی و سەربەخۆیی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

کۆبونەوەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا لە مۆرهێد ـ میناسوتا ئەنجامدرا

Harmn
  کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، لەگەڵ ناوەندەکانی لە سەرانسەری جیهاندا، بەیەک دەنگ و یەک ڕەنگ پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان و بە تایبەتی کوردانی ڕۆژاڤا دووپات دەکەنەوە. لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی١ی٢٠٢٦لە شاری مۆرهێد لە ویلایەتی میناسوتای ئەمریکا، بە هەماهەنگی ناوچەی مۆرهێدی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژائاوا ئەنجامدرا.......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

Harmn
  لە هەنگاوێکدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکخستنی تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ژمارەیەک ناوەند و ڕێکخراوی مەدەنیی بەڕێوەچوو، کە  جەخت لەسەر ستراتیژییەتێکی نوێ بۆ کاری پێکەوەیی کرایەوە. ڕۆژی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٦، لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە سەرپەرشتیی هەریەک لە......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

بەلجیکا: شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆن بریندارانی هێرشەکەی ئەنتوێرپنیان بەسەر کردەوە

Harmn
  لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، سەردانی ژمارەیەک هاونیشتمانیی کوردیان کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرابوونە ئامانجی هێرشی لایەنگرانی حکوومەتی دیمەشق. رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەسەر ڕاسپاردەی راستەخۆی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی: ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین

Harmn
سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان. پاپا و ئیتاڵیا هاوسۆزن بۆ گەلی کورد ئەمڕۆ هەینی 23ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قەداسەتی پاپا و وەزیری دەرەوە و بەرگریی زۆر لەگەڵ......
سیلایدهه‌واڵ

مەسرور بارزانی: توانیمان ڕاستییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرکردەکانی جیهان بگەیەنین

Harmn
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدەن. جەختی لەوەش کردەوە، هەرگیز ناهێڵن هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەنیا بمێننەوە، هاوکات بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنیان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە......