کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی شەرمەزار دەکات
جەماوەری تێکۆشەر و خۆڕاگری کوردستان.. کوردستانییانی دیاسپۆرا… بە توندترین شێوە ئەو هێرشە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکەین کە لەنێو خاکی ئێرانەوە کرایە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی لەنێو ماڵی خۆیدا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7ی نیسانی 2026، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ماڵێکی سڤیلی لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران......
