KDC

Author : Xelan

بەهۆی پەنابەرانەوە پارتەکانی تیدۆ هێرش دەکەنە سەر پارتی ژینگە

Xelan
پارتەکانی تیدۆ بەتوندی ڕەخنەیان لە وتەکانی دانیال هێلدین سەرۆکی پارتی ژینگەی سوید گرت، کە داوای وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتری پەنابەرانی کردووە. یۆهان فۆرشێل وەزیری کۆچ، کە سەر بە پارتی پارێزگارەکانە، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی «ئێکس» نووسیویەتی، پێشنیاری پارتی ژینگە بۆ وەرگرتنی ١٥ هەزار پەنابەر لە ساڵێکدا، لەگەڵ ٥ هەزار پەنابەر لە......

بزانە لە ئەڵمانیا ژمارەی داوای مافی پەنابەری چۆن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە

Xelan
ژمارەی داواکاریی مافی پەنابەری بۆ یەکەم جار لە مانگی تەممووز و لە ئەڵمانیا، کە پێشکەش کراون بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٥٠٪ کەم بووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی٨ی٢٠٢٦، حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای کردووە، کەم بوونەوەی داواکاریی مافی پەنابەری لە ئەنجامی سیاسەتەکانی......

بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەران سوپاسی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی ئەڵمانیا دەکات

Xelan
سەردار جاف بەرپرسی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی-دیاسپۆرا، بە نامەیەک سوپاسی فیدراسیۆنەکەیان ئاراستەی خاتوو ئەنگڵس سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی ئەڵمانیا هەرێمی نۆردڕاین فیستڤاڵین دەکات، کە ناوبراو نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی فیدراسیۆنی نووسەران کردبوو، ئەوەش بە بۆنەی سازدانی یەکەمین کۆنگرەیان. دەقی نامەکە: سوپاس بۆ پیرۆزبایی کۆنگرەکەمان بەڕێز خاتوو ئەنگلس، پیرۆزباییەکەتان بۆ کۆنگرەکەمان گەیشتە دەستمان، جێی......

فیدراسیۆنی نووسەران پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سەعید حاجی عاسی دەکەن

Xelan
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی-دیاسپۆرا، بە نووسراوێکی فەرمیی پرسە و سەرخۆشیی خۆیان ئاراستەی خانەوادەی سەعید حاجی عاسی دەکەن، بە بۆنەی کۆچی دوایی ناوبراو، کە ساڵانێک خزمەتی بە وشە و کەلتووری کوردی کردووە، وەک بێژەری سەرەکیی رادیۆی ورمێ. دەقی پرەسەنامەکە:...

ناوەندەکانی برۆکسل و بەلجیکا یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردەوە

Xelan
بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفدراسیۆن، هەردوو ناوەندی برۆکسل و بەلجیکا بە هەماهەنگی کۆمەڵەی هێڤی و رێکخراوی ئاشتی، ڕێکخراوی ماڵی ئیزیدیان، مەراسیمی یادی ١٢ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدییان کردەوە. ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠٢٦، خاتوو ناسک نەسیری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی و بە وەکالەتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە ماڵپەڕی......

بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل یادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی کرایەوە

Xelan
بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن لە  ستۆکهۆڵم یادی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی بەڕێوە چوو. ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی٨ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید مەراسیمی یادکردنەوەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی بەڕێوە چوو. ئەم بۆنە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سوید و بە هاوبەشی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان ڕێک خرابوو، کە تێیدا......

فیدراسیۆنی هۆڵەندا و کۆما ١ وڵات بە شانۆ یادی جینۆسایدی ئێزیدییەکانیان کردەوە

Xelan
فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و کۆما ١ وڵات، مەراسیمێکی تایبەتییان بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەڕێوە برد، کە تێیدا گرووپی شانۆیی «کۆما ١ وەڵات» کارێکی هونەرییان پێشکەش کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی٨ی٢٠٢٦، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و کۆما ١ وڵات، لە شاری ئەیندهۆڤنی هۆڵەندا مەراسیمێکی تایبەتییان بۆ یادکردنەوەی جینۆسایدی خوشک و برا......

هەرمن ئەحمەد بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆن بەشداری لە سیمینارێکی تایبەتی کرد

Xelan
نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی سیمیناری یادکردنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکانی کرد، کە لەلایەن هەردوو ناوەندی برۆکسل و بەلجیکا و چەند رێکخراوێک بەڕێوە چوو. ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی٨ی ٢٠٢٦، خاتوو هەرمن ئەحمەد بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆن بەشداریی سیمیناری یادکردنەوەی دوازدەهەمین ساڵ تێپەڕبوونی جینۆسایدی خوشک و برا کوردە ئێزدییەکانی......

لە ڤێننا یادی دوازدە ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەڕێوە چوو

Xelan
ماڵی ئێزدییان لە پایتەختی نەمسا بە هەماهەنگیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، مەراسیمێکی تایبەتییان بۆ یادی دوازدە ساڵ تێپەڕینی جینۆسایدی خوشک و برا ئێزیدییەکان بەڕێوە برد. ڕۆژی یەکشەممە ٢ی٨ی٢٠٢٦، لە شاری ڤێننای پایتەختی نەمسا مەراسیمەکە بەڕێوە چوو، کە تێیدا یاد و بیرەوەرییەکانی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعش ئەنجام درا، باس......

داوا لە کوردانی دیاسپۆرا دەکرێت بەشداریی ئەم راپرسییە بکەن

Xelan
راپرسییەک بۆ ناسینەوەی کێشەکانی گەڕانەوەی کوردانی دیاسپۆرا بۆ کوردستان لەلایەن دوو مامۆستای کورد لە دوو زانکۆی ئەورووپی و کوردستان بە شێوەیەکی زانستییانە دەکرێت، کە ئامانج لێی دیاریکردنی برینەکان و چارەسەر کردنیانە. دکتۆر عەبدولڕەحمان دەروێش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی KDC رایگەیاند، کە ئەم راپرسییە بە شێوەیەکی زانستیی ئەنجام دەدرێت و دەرەنجامەکانی دواتر......