KDC

Author : Xelan

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەکات

Xelan
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردە سەرکەوتووانە کرد، کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید توانیویانە دەنگی پێویست بە دەست بهێنن و ببنە پەرلەمانتاری سوید. شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لەو کوردانە کرد، کە لەسەر لیستی پارتە سیاسییە جیاوازەکان کاندید بوون و......

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کاندیدە کوردە سەرکەوتووەکانی ئەڵمانیا دەکات

Xelan
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاندیدە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەڵمانیا کرد. شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لەو کوردانە کرد، کە لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا و لەسەر لیستە سیاسییە جیاوازەکان بەشدارییان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کردووە و توانیویانە سەرکەوتن بە دەست بهێنن.......

ئەو پارتەی دژی پەنابەران بوو شکستی هێنا

Xelan
پارتی دیموکراتەکانی سوید»(SD)، کە بە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دادەنرێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سویددا پاشەکشەیەکی بەرچاوی کرد. پشتگیری لە پارتەکە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢، لە ٢٠.٥٪ بۆ ١٧.٦٪ دابەزیوە و بۆ یەکەم جار لە دوای چوونە پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، پێگەی دووەمین هێزی سیاسیی وڵاتی لە دەست داوە. شارەزایانی......

فێستیڤاڵی «ژن، ڕەنگی ژیانە» لە هێرن بەڕێوە چوو

Xelan
جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و شاندێکی یاوەری، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی «ژن، ڕەنگی ژیانە» کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی زۆزان و ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکە لە شاری هێرنی ئەڵمانیا ڕێک خرابوو. لەو فێستیڤاڵەدا، هەریەکە لە شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، شەرمین بۆزئەرسەلان بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستن، نوژین مەسۆ بەرپرسی ئۆفیسی زمان،......

شفا بارزانی سەردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

Xelan
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، سەردانی ئۆفیسی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی شاری برۆکسل کرد. شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، سەردانی دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە برۆکسل کرد و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. لە دانیشتنەکەدا جەخت لە گرنگیی پرۆژەی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە کرا،......

شفا بارزانی: سینەما ئامرازێکە بۆ پاراستنی دیرۆک و ناسنامەی گەلان

Xelan
سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێی لە ئەڵمانیا کرد و تێیدا وتارێکی پێشکەش کرد. ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٤ی٩ی٢٠٢٦، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خولی حەوتەمی فیلمی کۆبانێی لە شاری گیلزێنکیرشن-ی ئەڵمانیا کرد. شفا بارزانی لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا وتارێکی پێشکەش......

لۆردێکی بەریتانیا: بە دڵ و گیان پاڵپشتی ئامەدسپۆر و تۆتنهام دەکەم

Xelan
لۆرد مۆریس گلاسمان ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا و کەسایەتییەکی ناسراوی بازنەی سیاسیی ئەو وڵاتە، بە جلوبەرگی یانەی ئامەدسپۆر دەرکەوت و پاڵپشتی خۆی بۆ یانەیەکە دەربڕی. گلاسمان رایگەیاند، کە بە دڵخۆشییەوە پشتیوانی لە ئامەدسپۆر دەکات، هاوکات لە کاتی دەرکەوتنیدا بە جلوبەرگی ئامەدسپۆر وتی: «بە دڵ و گیان پاڵپشتی ئەمەدسپور و تۆتنهام......

لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵێک ساز دەکرێت

Xelan
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و چەند کۆمەڵە و رێکخراوێکی کوردی، فێستیڤاڵێکی تایبەت لە شاری هێرنەی ئەڵمانیا ساز دەکەن.  ڕۆژی ١٣ی٩ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی شیرازی شاری هێرنە، فێستیڤاڵی (ژن، ڕەنگی ژیان) بە کۆمەڵێک بەرنامەی کەلتووری و هونەری ساز دەکەن. ئامانجی فێستیڤاڵەکە، کۆکردنەوەی ژنانی کورد و پیشاندانی جوانیی کەلتووری کوردی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی......

جیهان موسلیم بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرێکی ئەڵمانیای کرد

Xelan
سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا ساز کرابوو. رێکەوتی ٣١ی٨ ٢٠٢٦، جیهان موسلیم سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی لە لایپزیگ، بەشداریی کۆبوونەوەی «Mitreden. Mit Bas» کرد، کە لە شاری دڕێسدن بەڕێوە چوو، تێیدا باربێل باس وەزیری فیدراڵی کار......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا داوایەکی پێشکەشی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا کرد

Xelan
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا، لە دیدارێکیاندا لەگەڵ نوێنەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، نیگەرانی و داواکارییەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەیاندە وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا. شاسوار بیلال بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فینلەندا، دیدارێکی لەگەڵ سیمۆ ڕیستۆڵاینێن (Simo Ristolainen) ئەندامی یەکەی وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست......