KDC

Category : چالاكی

چالاكیسیلاید

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان دەکات

Karzan
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان کرد بەهۆی گیان لەدەستدانی محەممەدی کوڕی و هاوژینی و منداڵێکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی بولگاریا. شفا بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای شیفای خێرای بۆ کچە بریندارەکەیان خواست کە تاقە ڕزگاربووی ئەو ڕووداوە مەرگبارەیە. ئەمڕۆ سێشەممە 28 تەممووزی......
چالاكیسیلاید

فێدراسیۆنی ژنان لە دۆسڵدۆرف کۆبووەوە

Karzan
فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەیە کە بە بەشداریی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی چالاکوان بەڕێوە چوو، وەک بەردی بناغەی قۆناغێکی نوێ لە کاراکردنی ڕۆڵی ژنانی کورد لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و مەدەنیی دیاسپۆڕادا دەبیندرێت. کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی شیرین زەکی، بەرپرسی فێدراسیۆنی......
چالاكیسیلاید

کۆنفیدراسیۆن بەشداری یادی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد

Xelan
  لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو، کە تێیدا کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیی بە نوێنەرایەتیی شەرمین بۆزئەرسلان جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و کۆڤان ئامێدی بەشدارییان کرد. رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو، کە لە......
چالاكیسیلاید

دەستەی نوێی بەڕێوەبەریی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا هەڵبژێردرا

Karzan
لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، بە چاودێریی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا بەڕێوەچوو. لە پرۆسەیەکی دیموکراسییانەدا کە نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردستانی سوور تێیدا بەشدار بوون، پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند کرا و دەستەیەکی نوێی 9 کەسی بۆ......
چالاكیسیلاید

لە دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا دەستی پێکرد

Karzan
ئێستا لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا دەستی بە کارەکانی کرد. ئەم رووداوە گرنگە، کە بە دروشمی بەرەو وێژەیەکی کوردستانیی رەسەن و هاوچەرخ لە تاراوگەو بە چاودێری و پشتیوانیی راستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوە دەچێت، درێژەپێدەری ئەو رێبازە مێژووییەیە کە مەلا مستەفا بارزانیی نەمر بۆ......
چالاكیسیلاید

بە چاودێریی سەرۆک بارزانی سبەی یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان-دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا دەبەسترێت

Karzan
لە هەنگاوێکی نەتەوەیی و کولتووریی گەورەدا و بە مەبەستی کۆکردنەوەی قەڵەمە پەرتەوازەکانی تاراوگە، بڕیارە سبەی شەممە 25ی تەممووزی 2026، شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا میوانداریی یەکەمین کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان لە دیاسپۆرا بکات. ئەم رووداوە گرنگە، کە بەناوی بلیمەتی کورد هەژار موکریانی ناونراوە، لەژێر چاودێری و پشتیوانیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی،شفا......
چالاكیسیلاید

 شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر حوسێن بەدر ھەسۆیان دەکات

Karzan
شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری نەتەوەی کورد حوسێن بەدر ھەسۆیان ڕاگەیاند و ھاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری دەربڕی. شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانییەوە پەیامەکەی ئاراستەی حەسەن ڕەمۆشی، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی......
چالاكیسیلاید

پەرلەمانی قرغیزستان و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان دەکەن

Karzan
لە پەرلەمانی قرغیزستاندا پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ڕەوەندی کوردستانی کرا و پرسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کرا. ئەمڕۆ 22ی تەمموز، لە هەنگاوێکدا بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە کەلتوورییەکان و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی قرغیزستان لەگەڵ سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر ڕۆڵ و پێگەی......
چالاكیسیلاید

مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابخانەی ئەیوب لە بێرمینگهام بەڕێوە چوو

Xelan
  مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابخانەی ئەیوبی سەر بە ناوەندی پەروەردەی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، لە شاری بێرمینگهام بەڕێوە چوو. رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد بە هەماهەنگی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، مەراسیمی کۆتایی ساڵی خوێندنی قوتابخانەی ئەیوب لە بێرمینگهام بەڕێوە چوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو......
چالاكیسیلاید

تیپی کوردستان پلەی دووەمی خولی نەتەوەکانی فینلەندا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بە دەست هێنا

Xelan
تیپی کوردستانی سەر بە ناوەندی فینلەندا لە خولی نەتەوەکانی فینلەندا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ توانی پلەی دووەم بە دەست بێنێت، دوای ئەوەی بە زنجیرەیەک سەرکەوتن گەیشتە یاریی کۆتایی خولەکە. تیپی کوردستانی سەر بە ناوەندی رەوەندی کوردستانی-فینلەندا، لە یاریی کۆتایی بەرانبەر تیپی غانا یاری کرد، بەڵام لە کۆتایی ٩٠ خولەکدا یارییەکە بە......